وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: پێنج گومانلێکراوی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا هەیە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند سەرجەم ئامێر و پێداویستییەکانی تایبەت بە تێست و دەستنیشانکردنی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنامان هەیە و ئێستاش پێنج حاڵەتی گومانلێکراوی توشبوون بەو ڤایرۆسەمان لە هەرێم هەیە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا دکتۆر ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “وەزیری تەندروستی، تەندروستی پارێزگا و ئیدارەکانی راسپاردووە بۆ ئامادەکاری تەواو بۆ پشکنین لە بازگەکان و تێست کردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هاوشێوەی فڕۆکەخانەکان و بەدواداچوونی بەرکەوتەکانیان و رووپێوكردنیان و هەماهەنگی کردن لەنێوان تاقیگەکانی تەندروستی گشتی لە پارێزگاکان بۆ ئاڵوگۆڕی شێوازی کارکردن و دەستنیشانکردن و هاوکاری کردن لە پێداویستیەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە بەڕێوەبەرایەتییەکان ڕاسپێردراون بۆ چڕکردنەوەی هەڵمەتی هۆشیاریی تەندروستی بۆ خۆپارێزی لەلایەن هاوڵاتییان و پتەوکردنی زیاتری ڕێكارەكان و پێداویستییەکانی چارەسەری لە نەخۆشخانەکان.

ڕاشیگەیاند، ” لە ئێستادا پێنج حالەتی گومانلێکراوی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا هەیە، بە ئامێری تایبەت دڵنیادەکرێتەوە و ڕایدەگەیەنین کەوا جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە”.

باسیلەوەکرد کە لە ڕووی خۆپارێزی و پڕۆتۆکۆلی چارەسەری هیچ جیاوازی نیە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID19 بەڵام بە هەستیاریەوە چاودێری ئەم ڤایرۆسە دەکەین.

جەختیشیکردەوە ئامادەکاری تەواو هەیە بۆ هەر رێكارێك کە بڕیاری لێ بدرێت بۆ پشکنینی هەر کەسێک کە لە پارێزگاکانی تری عیراق ڕوو لە هەرێم دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتى تەندروستى: حاڵەتێکى دیکەى تووشبوون بە تاى خوێنبەربوون تۆمارکرا

وەزارەتى تەندروستیی هەرێم دەستنیشانکردنى حاڵەتێکی دیکەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون رادەگەیەنێت. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، تووشبووەکە پیاوێکی دانیشتووی…
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی جوانکاری بەرزترین رێژەی نەشتەرگەریی جوانکاریی ئاشکراکرد

بەپێی داتاکانی کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی نەشتەرگەریی جوانکاری (ISAPS)، نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری بەناوبانگترین جۆری نەشتەرگەریی جوانکارییە لە جیهاندا، بەمەش پێش…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: دوای ھەفتەیەکی تر لە سلێمانی ڕۆژانە 30 بۆ 35 کەس گیانلە دەستدەدەن

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت،لە نەخۆشخانەی بوژاندنەوەی دڵ، سەرجەم نەشتەرگەرییە ساردەکان ڕاگیراوە، دوای ھەفتەیەکی تر لە سلێمانی ڕۆژانە 30…
Total
0
Share