“نەوتی هەرێم بە تۆن دەفرۆشرێت و پارەکەی دەچێتە بانکی ئەهلی”

‌‎پەرلەمانتارێكی خولی پێنجەم رایدەگەیەنێت، رۆژانە نەوتی خاوی هەرێم بە تۆن دەفرۆشرێت و پارەکەی دەچێتە بانکی ئەهلی و دەشڵێت، لە ژمارەیەک پاڵاوگەی نایاسایی “بەنزینی مەترسیدار” بەرهەمدێت.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا نەوتی خاوی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم لە بازاڕەکانی کوردستاندا دەفرۆشرێت، تۆنی بە 320 دۆلار بە بڕێكی زۆر بەردەستە.

وتیشی، “ئەو کەس و کۆمپانیایەی نەوتەکە دەکڕێت، پارەکە لە بانکی کوردستان یان RT بانک دادەنێت. نەوتە خامەکەش لە پاڵاوگە ناوخۆییەكان (یاسایی و نایاسایی) دەپاڵێورێت.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو داواشدەكات، حکومەتی هەرێم چارەنووسی ئەو داهاتی نەوتە روونبکاتەوە.

هەروەك ئاماژە بە مەترسییەك دەكات و دەڵێت، پاڵاوگە نایاساییەکان توانای بەرهەمهێنانی بەنزینیان نیە. ئەو نەفتایەی بەرهەمی دەهێنن، لەگەڵ میسانۆل و هەندێک ماددەی کیمیاوی-ژەهراوی تێکەڵدەکەن. وەک “بەنزینی کوالێتی خراپ” لە بەشێک لە بەنزینخانەکان دەفرۆشرێت، ئەمەش هۆکاری سەرەکیی سووتاندنی ئۆتۆمبیل و تێکچونیەتی.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ شاندی پارتی: یەکێتی پەرۆشی کۆتاییهێنانە بەو کێشانەی دروستکراون

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیارێكی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیان دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share