وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: کۆمپانیا ئەمریکییەکان بە بەهای ملیارەها دۆلار وەبەرهێنانیان لە کەرتی نەوتی هەرێم کردووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی بە بەهای ملیارەها دۆلار وەبەرهێنانیان لە کەرتی نەوتی هەرێم کردووە و داوایشیکرد، ئەو وەبەرهێنانە سەرانسەری عێراق بگرێتەوە.

تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا پشتگیری لەو رێککەوتنە ئابوورییانە دەکات کە سوود بە سەرجەم عێراقییەکان دەگەیەنن، لەناویاندا ئەو دوو گرێبەستەی هەفتەی رابردوو لەگەڵ هەرێم واژووکران.

ئاماژەی بەوەشکرد، هانی بەغداد و هەولێر دەدەین پێکەوە کاربکەن بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنانی گازی ناوخۆ لە کەمترین کاتدا، ئەم جۆرە هاوبەشییە ئابورییە سوودی بۆ هەردوو گەلی ئەمریکا و عێراق دەبێت و یارمەتی عێراق دەدات لەرووی سەربەخۆیی وزەوە بەرەو پێشبچێت.

جەختیشیکردەوە، کۆمپانیا ئەمریکییەکان بە بەهای ملیارەها دۆلار وەبەرهێنانیان لە کەرتی نەوتی هەرێم کردووە، هیوادارین ئەم وەبەرهێنانە لە سەرانسەری عێراقدا ببینین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژووری بازرگانیی سلێمانی: رێگرییەکانی حکومەتی عێراق کاری چەندین کارگەی لە هەرێم راگرتووە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی رایگەیاند، “رێگرییەکانی حکومەتی عێراق کاری چەندین کارگەی لە هەرێمی کوردستان راگرتووە”. نەوزاد غەفور، سەرۆکی…
Total
0
Share