وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، 541 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە شارەكانی هەرێم تۆماركراون.
وەزارەتەكە ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئازار ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە كۆرۆنا بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەو ماوەیەدا شەش هەزار و 901 پشكنین ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 541 توشبووی نوێ تۆماركراون.
هاوكات 208 توشبووی پێشوو چاكبوونەتەوە و سێ توشبووش گیانیان لەدەستداوە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە.
كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 113 هەزار و 998 كەس لەو ژمارەیە 106 هەزار و 92 توشبوویان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 577 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.