ڕیاڵ مەدرید چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی میلان

ڕیاڵ مەدرید وەک بۆندی جێگرەوەی پۆگبا و کاماڤینگا لە فرانک کیسی دەڕوانێت

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هەوڵەکانی بۆ کڕینی ناوەندکارێکی یانەی ئەی سی میلان دەستپێکردووە و لە بەرانبەردا ئیتاڵیەکان هەوڵی نوێکردنەوەی بۆندەکەی دەدەن.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کە بەڕێوبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی ڕابردوو تاوەکو ئێستا چاویان بڕیوەتە هەردوو یاریزان، پۆل پۆگبا لە یانەی مانچستەر یونایتد و ئیدواردۆ کاماڤینگا لە یانەی ستاد ڕینسی فەرەنسی، بەڵام بەهۆی بەرزی نرخ و پێداگری یانەکانیان پێناچێت پێرێز و هاوەڵانی لە گواستنەوەیاندا سەرکەوتووبن.

لە ئێستادا نوێنەرانی شاهانە چاودێری فرانک کیسی کۆتدیڤواری ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلان دەکەن، پێیان وایە لە ئەگەری قایلبوونیدا بە نرخێکی کەمتر دەبێتە باشترین جێگرەوە بۆ بۆندی پۆگبا و کاماڤینگا.

فرانک کیسی، ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلان

بەپێی سەرچاوەکە، بۆندی کیسی لەگەڵ میلان تاوەکو هاوینی 2022 بەردەوامی دەبێت و بۆ پاراستنی یاریزانەکە لە هەژموونی ڕیاڵ مەدرید، پاولۆ ماڵدینی بەڕێوبەری تەکنیکی ڕۆسۆنێری بۆندێکی نوێی بۆ ماوەی پێنج وەرز بە موچەی ساڵانەی چوار ملیۆن یورۆ پێشکەشکردووە.

فرانک کیسی تاوەکو ئێستا بەدرێسی میلانەوە 172 یاری ئەنجامداوە و 26 گۆڵی تۆمارکردووە و 12 گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سیتی له‌ ئه‌تله‌تی برده‌وه‌ و لیڤه‌رپوڵ پێیه‌کی خسته‌ چوارگۆشه‌ی زێڕینه‌وه‌

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و مانچسته‌ر سیتی بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ و ئه‌یاکس بلیتی (16)یان بڕی و سیتی ئینتەرمیلان براوه‌بوون

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید برده‌وه‌، مان…
Total
0
Share