ڕیزبەندی گۆڵکارانی پریمەرلیگ دوای گۆڵەکەی جەیمی ڤاردی لە ئارسیناڵ

خولی نایابی ئینگلیزی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەهێزتر دەردەکەوێت، لەسەر ئاستی تاکە کەسی لەم وەرزەدا چەندین هێرشبەر ململانێی نازناوی گۆڵکار دەکەن.

شەوی ڕابردوو، یەکشەممە جەیمی ڤاردی لە خولەکی 80 گۆڵی سەرکەوتنی یانەی لیستەر سیتی بەرانبەر ئارسیناڵ تۆمارکرد، لە کاتێکدا یاریزانەکە لە خولەکی 60 بەشداری پێکرا، ژمارەی گۆلەکانی لەم وەرزەی پریمەرلیگ گەیاندە شەش، بەڵام نەیتوانی لوتکەی ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە بگرێتەوە.

تاوەکو ئێستا دۆمینیک کالڤێرت لیوینی هێرشبەری یانەی ئێڤەرتۆن و سۆن هیونگ مینی ئەستێرەی تۆتنهام لە لوتکەی ڕیزبەندی گۆڵکاراندان بە تۆمارکردنی حەوت گۆڵ، ڤاردی هاوشانی محەمەد سەڵاحی میسری ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ و بامفۆرد لە لیدز یونایتد لە پلەی دووەمدا دێت.

نوێترین ڕیزبەندی گۆڵکارانی پریمەرلیگ:

1. دۆمینیک کالڤێرت لیوین (ئێڤەرتۆن) 7 گۆڵ

2. سۆن هیونگ مین (تۆتنهام هۆتسپێرز) 7 گۆڵ

3. جەیمی ڤاردی (لیستەر سیتی) 6 گۆڵ

4. محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ) 6 گۆڵ

5. پاتریک بامفۆرد (لیدز یونایتد) 6 گۆڵ

6. وڵفرێد زاها (کریستاڵ پاڵاس) 5 گۆڵ

7. سادیۆ مانێ (لیڤەرپوڵ) 4 گۆڵ

8. نیال ماوپای (برایتن ئالبیۆن) 4 گۆڵ

9. کالوم ویڵسن (نیوکاسڵ): 4 گۆڵ

10. دانی ئینگز (ساوزامپتن) 4 گۆڵ

تاوەکو ئێستا یانەکانی خولی نایابی ئینگلیزی تەنها شەش گەڕی وەرزی 2020/2021 یان ئەنجامداوە، 32 هەفتەی خولەکە ماوە و شارەزایان پێیان وایە ڕێژەی تۆماری گۆڵ و ڕیزبەندی گۆڵکارانیش گۆڕانکاری گەورەیان بەسەردادێت.

بابەتی پێشتر

کەی دەگەڕێتەوە؟ یوڤانتۆس چاوەڕێی پشکنینی سێیەمی کریستیانۆیە

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە بۆ سەرۆکایەتی کەتەلۆنیا: ڕیفراندۆمی بارتۆمیو سڕبکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share