پەروەردەی عێراق وادەی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم و نیوەی ساڵی دیاریكرد

خوێندكارێك لەكاتی تاقیكردنەوەدا فۆتۆ: ئێستا

وەزارەتی پەروەردەی عێراق وادەی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم و نیوەی ساڵی قۆناغەكانی خوێندنی بۆ ساڵی 2021/2020 دیاریكرد.

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتەكە كە ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئازار بڵاوكرایەوە، ڕەزامەندی فەرمی وەرگرتووە بۆ دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكان بۆ قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەی هەمیشەیی تاقیكردنەوەكان ڕۆژی شەممە 20ی ئازاری بۆ دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكان دیاریكردووە، تاقیكردنەوەی قۆناغی سەرەتایی ڕۆژی دووشەممە 29ی ئەم مانگە كۆتایی دێت، تاقیكردنەوەكانی قۆناغی ناوەندی و ئامادەییش ڕۆژی چوارشەممە 31ی ئەم مانگە كۆتایی دێت.

وەزارەتی پەروەردە ئاشكراشیكردووە، خشتەی تاقیكردنەوەكان لەلایەن ئیدارەی خوێندنگاكانەوە دیاریدەكرێت.

جەختیشی لەسەر پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی و دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی كردووەتەوە.

دەقی نوسراوەكە:

بابەتی پێشتر

فراكسیۆنی گۆڕان بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستانی كرد

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژان و كاتی قەدەغەی هاتوچۆی كەمكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكه‌یه‌كى عێراقی بۆ هێنانه‌وه‌ى كۆچبه‌ران به‌ره‌و بیلاڕوسیا فڕی

فڕۆكه‌یه‌كى عێراقی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداده‌وه‌ به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ى مینسك-ى بیلاڕوسیا ‏كه‌وته‌ڕێ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كۆچبه‌ره‌ عێراقییه‌كان. ‏ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق…
Total
0
Share