دامەزراندنی یەكەم وەزیر لە دانیشتوانی ڕەسەنی ئەمریكا پەسەندكرا

دیب هالاند، وەزیری نوێی ناوخۆی ئەمریكا

لە ڕوداوێكی مێژوویدا، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دامەزراندنی دیب هالاند-ی وەك وەزیری نوێی ناوخۆ پەسەندكرد، بەمەش دەبێتە یەكەم كەس لە دانیشتوانی ڕەسەنی ویلایەتە یەكگرتووەكان پۆستێكی وەزاریی نیشتیمانی بگرێتەدەست.

ئەنجومەنەكە لە دوا دانیشتنی خۆیدا دیب هالاند-ی ئەندام لە كۆنگرێسی وەك وەزیری ناوخۆ لە ئیدارەی جۆ بایدن-ی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پەسەندكرد.

چوار ئەندام لە كۆمارییەكانی ئەنجومەنی پیران چوونە پاڵ هاوەڵە دیموكراتییەكانیان بۆ پشتیوانیكردنی پاڵاوتنی ئەندامەكەی كۆنگرێس لە ویلایەتی نیومەكسیكۆ و بەمەش پۆستەكەی بە زۆرینەی 51 دەنگ بەرامبەر 40 دەنگ بەدەستهێنا، نۆ ئەندامی ئەنجومەنەكەش دەنگیان نەدا.

وەزارەتی ناوخۆ بەشێوەیەكی سەرەكی بەرپرسە لە بەڕێوبردنی ئەو زەوییانەی موڵكی حكومەتی فیدڕاڵین. بەشێكی دیكەی بەرپرسیارێتییەكەشی پرسەكانی تایبەت بە نزیكەی دوو ملیۆن كەس لە دانیشتووانی ڕەسەن دەگرێتەوە.

نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، دیاریكردنی دیب هالاند هەنگاوێكی بەهێزە بەرەو پێشەوە لە ئەركی دیموكراتییەكان تایبەت بە پتەوكردنی ئایندەی وزەی خاوێن و بەردەوام لە ئەمریكا، هاوكات لەگەڵ پرسی دادپەروەری بۆ هەموان.

دامەزراندنەكەشی بە “مێژوویی و سەرچاوەی شانازی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران” ناوبرد.

چیرۆكەكانی ژیانی
هالاند (تەمەن 60 ساڵ) سەر بە هۆزی (لاگۆنا بویبلۆ)یە لە نیومەكسیكۆ، ساڵی 2018 چووە مێژووەوە وەك یەكێك لەو دوو ژنەی دانیشتوانە ڕەسەنەكان كە خۆیان بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا دەپاڵێون.

ئەو لە كانونی دووەمی 2019ەوە ئەندامە لە كۆنگرێس، ژنێكی سەڵتە و لە گەنجێتیدا ئالودەی مادە كحولییەكان بووە و توانیویەتی سەركەوێت بەسەریدا، لە سەردەمێكیشدا ناچاربووە پەنا بۆ بەشی خواردنی حكومی ببات بۆ زامنكردنی بژێوی ڕۆژانەی.

بەر لە هالاند، چارلز كۆرتیس تاكە ئەمریكی سەر بە دانیشتووانی ڕەسەن بوو كە پۆستی جێگری هیربەرت هۆڤەر، سەرۆكی ئەمریكای هەبێت لە نێوان ساڵانی 1929 و 1933، ئەو كاتێك پرسیاری بنەڕەتی لێدەكرا ڕاهاتبوو بە وەڵامی “12.5%ی پێكدێت لە هندییە سورەكان لە هۆزی كاو و 100%ی كۆماری”.

پێشتر 120 نوێنەری هۆزەكان داواكارییەكیان واژووكرد و تیایدا داوایان لە بایدن كرد مێژوو بنوسێتەوە و هالاند بۆ پۆستێكی حكومی هەڵببژێرێت. كاتێكیش ناوی خرایە نێو پاڵێوراوانی پۆستەكە هالاند باوەڕی خۆی نیشاندا بەوەی كاتی ئەوە هاتووە جیهان گوێ لە كۆمەڵگای دانیشتوانە ڕەسەنەكان بگرێت لەوەی پەیوەندیدارە بە گۆڕانی ئاووهەوا و ژینگە.

پێشتر لە ساڵی 2018ش لە هەڵبژاردنەكانی كۆنگرێس-دا وتی، “باپیرانم قوربانی زۆریاندا بۆ پارێزگاری لە بەها و كلتورەكەمان” ئەوەشی وت، “دەمەوێت جەخت لەوە بكەمەوە كە من هەڵگری ئەم تێگەیشتنە دەبم لەهەر كارێكدا ئەنجامی بدەم”.

س: DW

بابەتی پێشتر

عێراق دەیان منداڵی چەكدارانی داعش ڕەوانەی قیرغیزستان دەكاتەوە

بابەتی دواتر

فراكسیۆنی گۆڕان بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستانی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگربەستی کاتی راگەیەندرا

 بەپێی رێکەوتنێک ئەمڕۆ ئاگربەستێک بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر لە بەشی باشووری کەرتی غەززە راگەیەندرا. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دووبەی: هەفتەی داهاتوو زیاتر لە سێ ملیۆن گەشتیار لە فڕۆکەخانەکەوە یاخود بۆ فڕۆکەخانەکە گەشتدەکەن

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دوبەی ئامادەکاری دەکات بۆ پێشوازیکردن و ماڵئاوایی کردن لە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران لەماوەی هەفتەی داهاتوودا،…
Total
0
Share