لە هەرێم 353 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 353 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، شەش كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا، ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئازار، ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 353 كەسی تر توشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای هەولێر بووە كە 168 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا شەش كەس لە هەرێمی كوردستان بە پەتای كۆرۆنا مردوون، سێ كەسیان لە دهۆك و دوو لە سلێمانی و یەكێكیش لە ڕاپەڕینە.”

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی 24 كاتژمێردا چاكبوونەتەوە، بریتییە لە 201 كەس.

دوایین ئاماری كۆرۆنا لە هەرێم..

بابەتی پێشتر

نوێترین ڕیزبەندی گۆڵکارانی ئەوروپا بۆ خەڵاتی پێڵاوی ئاڵتونی

بابەتی دواتر

ڕاپۆرتی شارەزایان دەربارەی شوێنی سەرهەڵدانی كۆرۆنا هەفتەی داهاتوو دەردەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی سێ فڕنی سەمون داخران

بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لە سلێمانی فڕنەکانی (رەهێڵ، راپەڕین ، بەفرین) لەگەڕەکی راپەڕین داخران. قائیمقامیەتی سلێمانی،…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی و فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە.…
Total
0
Share