ململانێی گۆڵکارانی 2020/2021 بەردەوامی هەیە و هەفتەیەکی دیکەی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا تێپەڕیانکردو و گۆڕانکاری لە پێگەی یاریزانان دروستبوو.
لە نوێترین ڕیزبەندیدا، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بایرن میونشن بەردەوامە لە پێشەنگی بەوپێیەی تۆمارکەری 32 گۆڵ بووە، هەروەها کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی بۆ پلەی دووەم هەڵكشا و لیۆ مێسی گەڕایەوە یەکێک لە سێ پلەی سەرەتا (سێیەم).
ڕیزبەندیەکە تاوەکو ئێستا بەم شێوەیەیە:
- ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی (بایرن میونشن): 64 خاڵ بە 32 گۆڵ
- کریستیانۆ ڕۆناڵۆد (یوڤانتۆس): 46 خاڵ بە 23 گۆڵ
- لیۆنێل مێسی (بەرشلۆنە): 42 خاڵ بە 21 گۆڵ
- کاسپەر جۆنکەر (ئێف کەی بۆدۆ): 40.5 خاڵ بە 27 گۆڵ
- ڕۆمیلو لوکاکۆ (ئینتەرمیلان): 38 خاڵ بە 19 گۆڵ
- ئاندرێ سیلڤا (ئینتراخت فرانکفۆرت): 38 خاڵ بە 19 گۆڵ
- ئێرلینگ هالاند (دۆرتمۆند): 38 خاڵ بە 19 گۆڵ
- پاول ئونواچو (جینک): 37.5 خاڵ بە 25 گۆڵ
- ئەندریا پیلیگرینۆ (کریستیانساوند): 37.5 خاڵ بە 25 گۆڵ
- کیلیان مباپێ (پاریس): 36 خاڵ بە 18 گۆڵ
- لویس سوارێز (ئەتلەتیکۆ مەدرید): 36 خاڵ بە 18 گۆڵ
- جیۆرجۆس جیاکۆماکیس (ڤێنلۆ): 36 خاڵ بە 24 گۆڵ
- محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوڵ): 34 خاڵ بە 17 گۆڵ