(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ لە یاری لوتکەدا بە سێ گۆڵ سێ خاڵی لە تۆتنهام داماڵی

لیڤەرپوڵ یاری لوتکەی لە تۆتنهام بردەوە و پلەی چوارەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگی گرتەوە

ئەمشەو، پێنجشەممە یانەی لیڤەرپوڵ یاری هەفتەی 20ی پریمەرلیگی بەرانبەر تۆتنهام ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

تۆتنهام هۆتسپێرزی مۆرینیۆ لە تۆتنهام ستادیەم میوانداری لیڤەرپوڵی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی زەبەلاحە سوورەکە کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕێدز” لە خولەکەکانی 45 و 47 و 65 لەلایەن ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ و ئەلیکساندەر ئاڕنۆڵد و سادیۆ مانێ، تاکە گۆڵەکەی سپێرز لە خولەکی 49 لەلایەن پیێر ئیمێل هۆیبێرگەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی لیڤەرپوڵ لە کۆی 20 یاری ئەم وەرزە (2020/2021) ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 37 و بە جیاوازی لەگەڵ مانچستەر سیتی یەکەمی ڕیزبەندی بۆ چوار خاڵ کەمکردەوە، لە بەرانبەردا یانەی تۆتنهام بە 33 خاڵەوە لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ لە دوای سیتی و یونایتد و لیستەر و لیڤەرپوڵ و وێستهامەوە جێگیربوو.

https://streamable.com/ovcnjm

لە مانگی ئەیلولی 2018وە کەڵەشێرە ڕوومیەکانی لەندەن ” تۆتنهام” لەهەردوو سەردەمی پۆچتینۆ و مۆرینیۆ حەوتجار ڕوبەڕوی لیڤەرپوڵی یۆرگن کلۆپ بوونەتەوە، چوارجار لە یاریگای تۆتنهام و سێجار لە ئانفێڵد ڕۆدز، سەرجەم ڕوبەڕوبوونەوەکان بە بردنەوەی سوورپۆشەکان کۆتاییهاتووە، لە سیانیاندا مۆرینیۆ سەرپەرشتی هاری کەین و هاوڕێکانی کردووە.

بابەتی پێشتر

شەش عێراقی هەوڵیاندا بە فڕۆكەیەكی تایبەت كۆچ بۆ ئەوروپا بكەن و دەستگیركران

بابەتی دواتر

ناپۆلی 4-2 سپیزیا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share