بایرن ڕەزامەندیی دەربڕی مانێ بفرۆشێت

بایرن میونشن ڕەزامەندی دەربڕی سادیۆ مانێ بە یانەیەکی خولی سعودی بفرۆشێت، بەو مەرجەی ئۆفەرێکیان بە بەهای 30 ملیۆن یۆر پێشکەشبکرێت.

لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ” الرياضية السعودية”، بەڕێوەبەری تەکنیکی یانەی بایرن میونشن، مارکۆ نیپی نرخی سادیۆ مانێی بۆ یانە داواکارەکانی ئاشکراکرد.

بەرپرسەکەی بایرن جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئیدارەی بایرن لاری لە فرۆشتنی مانێ نییە و پێیانوتووە، بڕیارەکە بە کۆی دەنگ دراوە و دەتوانێت ڕوو لە هەر یانەیەکی سعوودی، یان وڵاتانی دیکە بکات.

ناوی سادیۆ مانێ پەیوەست بووە بە گواستنەوەی بۆ خولی ڕەوشەنی سعودی بۆ نوێنەرایەتیکردنی دوو یانە، یەکەمیان یانەی ئەهلی-یە و دووەمیان یانەی نەسڕە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی وەستا

بۆ یەکەمجار لەوکاتەوەى پەیوەندی بە ڕیزەکانییەوە کردووە، ئینتەرمەیامی نەیتوانی بیباتەوە. بەرەبەیانی ئەمرۆ ئینتەرمەیامی لە یاریگاى خۆی میوانداری ناشفێڵی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن گه‌وره‌ی خۆرهه‌ڵاتی کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 21ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر لایپزیک ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی باڤارییه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌،…
Total
0
Share