ڕێژەی هەژاری لە عێراق ئاشكرا كرا

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكردووە، ڕێژەی هەژاری لە وڵاتەكە دابەزیوە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.

عەبدولزوهرە هەنداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئازار لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “ڕێژەی هەژاری لە عێراق دابەزیوە بۆ 25%، لەكاتێكدا لە ساڵی 2020دا ڕێژەكەی 31% بوو بەهۆی كۆرۆناوە”.

ئەوەشی وتووە، “ئەو ڕێژەی هەژارییە پشتی بە دوایین توێژینەوە بەستووە كە بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە”.

وتەبێژەكەی پلاندانانی عێراق ئاشكراشیكردووە، “ژمارەی هەژاری عێراق كەمترە لە 10 ملیۆن كەس”.

ساڵی 2020 بەهۆی ڕێوشوێنەكانی كۆرۆناوە هاوڵاتییەكی زۆری عێراق بێكار بوون، ئەوەش بە هۆكاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاری لە وڵاتەكە دادەنرێت.

بابەتی پێشتر

کەمال مەزهەر، گەوهەرە مێژووییەکەی کورد ماڵئاوایی کرد

بابەتی دواتر

لاپۆرتا لە 24 کاتژمێردا دەبێت فریای خۆی بکەوێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پشووی جەژن راگەیەندرا

بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، حكومەتی عێراق چەند رۆژێك پشووی لە دەزگا و دامەزراوەكانی دەوڵەتدا راگەیاند. لەو بارەیەوە نووسینگەی راگەیاندنی…
Total
0
Share