دوای دەیان ساڵ لە خزمەتی مێژووی کورد و لەچاپدانی نزیکەی 30 کتێب لە بوارەکانی مێژوو و بوارەکانی دیکەدا بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی و وانە وتنەوە دکتۆر کەمال مەزهەر لە تەمەنی 84 ساڵیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
کەمال مەزهەر ئەحمەد لە ساڵی لە ساڵی 1937 ی زاینی لە پارێزگای كەركوك لە دایكبووە، قۆناغەکانی خوێندنی لە شاری سلێمانی تەواوو کردووە و ساڵی 1959 ز بەشی مێژووی کۆلیژی ئەدەبیاتی لە زانکۆی بەغداد بە پلەی شەرەف وەرگرتووە.
ساڵی 1959 لەگەڵ کۆمەڵی یەکەمی ئەو خوێندکارانە دا بووە کە نێردراون بۆ یەکێتی سۆڤێت و لە ساڵی 1963 ز دکتۆرای لە مێژووی هاوچەرخی کورد بە ناونیشانی بزاڤی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی لە کوردستانی باشوور – عێراق لە ساڵانی 1918- 1933 بە دەستهێناوە.
دکتۆر کەمال لە زانکۆی بەغداد وەک مامۆستای پەیمانگای گەلانی ڕۆژهەڵاتی نزیک و ناوەڕاست پەیمانگای باڵای لێكۆڵینەكانی نەتەوەیی و سۆسیالیستیی و زانكۆی موستەنسەریە، هەروەها پەیمانگای لێكۆڵینەوەكانی عەرەبی وانەی وتووەتەوە و ئەندامی یەكێتیی نووسەرانی كورد و پەیمانگای كورد بووە لە پاریس.
ئەم مێژوونووسە گەورەیەی نەتەوەکەمان سەڕەڕای بەردەوام بوون لە وانە وتنەوە لە زانکۆی بە غدا و چاوپێکەوتن و سیمینار و محازەرە زانستی و ئەکادیمییەکانی لە بواری زانستی مێژوو دا بە گشتی،لە چەندین گۆڤار و بڵاوکراوەش وتاری مێژووی بلاوکردۆتەوە.
بەشێک لەبەرهەمەکانی بە زمانی کوردی:-
– فرەت لە مێژوودا: کورتە باسێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی.
– بەتەمای دەمەتەقێ یەکی دۆستانەو دیموکراتی بووم، بووم بە کاکە حەمەی کورد!
– تێگەیشتنی راستی؛ شوێنی لە رۆژنامەنوسی کوردیدا.
– چینی کرێکارانی عێراق.
– چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد -بەرگی 1
– چەند لاپەڕەیەک لە مێژووی گەلی کورد -بەرگی 2
– خەباتی رزگاریخوازی کورد و ئازەر لە ئێران
– رێنیسانس.
– زاراوەی کارگێڕی، (عەرەبی کوردی).
– كوردستان لەسالەكانی شەری یەكەمی جیهاندا.
– میر.
– مێژوو.
دووەم بە زمانی عەرەبی:-
– الاکراد (ملاحظات وانطباعات)، الاکراد احفاد الميديين.
– انتفاضة عام 1925 في کردستان ترکيا.
– ثورة العشرين في الاستشراق السوڤيتي.
– حول مسالة القطاع بين الکرد.
– دراسات في تاریخ ایران الحدیث والمعاصر.
– دراسة تأريخية.
– الشعب الکردي في ثورة العشرين العراقية.
– موقف العراقيين من النظام الفيدرالي.
– کرکوک وتوابعها، حکم التاريخ و الضمي