لە پەرلەمانی عێراق چی دەگوزەرێت؟

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدراڵ بەردەوامە، تا ئێستاش وادەیەك بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق دیاری نەكراوە.

هەرچەندە چەند پەرلەمانتارێكی عێراقی باس لەوە دەكەن، بڕیاردراوە سبەی دانیشتنێكی تایبەت بە دەنگدان لەسەر بودجەی عێراق بەڕێوەبچێت، شیروان میرزا، پەرلەمانتاری كورد بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، ئەو زانیارییانەی ڕەتكردەوە.

لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، شیروان میرزا كە هاوكات ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقە ئەوەشی ڕاگەیاند، “لە ئێستادا دانیشتنی پەرلەمان بەردەوامە، سەرقاڵی گفتوگۆین لەسەر پرۆژەیاسای دادگای باڵا، نازانین ئەمشەو تێدەپەڕێندرێت یان نا”.

سەبارەت بە دەنگدان لەسەر بودجە، ئەو پەرلەمانتارە وتی، “تا ئێستا دیار نییە سبەی سێشەممە دانیشتنی پەرلەمان دەبێت یان نا، هیچ كارنامەیەك بڵاونەكراوەتەوە، دیاریش نییە كەی دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق دەدرێت”.

لای خۆشییەوە، سوهام عوقەیلی، ئەندامی شیعە لە لیژنەی دارایی بە كەناڵی عێراقییەی وت، “

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە كاتژمێری یەكەمی دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا، لەكاتی گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، پەرلەمانتارێكی شیعە بە ناوی “یوسف كەلابی” پەرلەمانتاری فراكسیۆنی نەسر، كوردی تۆمەتبار كرد بە دروستكردنی لەمپەر لە بەردەم ئەو یاسایە.

پاشان بەهۆی تۆمەتباركردنی كورد لەو پرسەدا، “شەڕ و ئاڵۆزی” لەنێوان پەرلەمانتارێكی كورد بەناوی ناسڕ هەركی لە فراكسیۆنی پارتی و ئەو پەرلەمانتارە شیعەیە ڕویداوە.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەك موشەك ئاڕاستەی بنكەیەكی سەربازی لە پارێزگای سەڵاحەدین كران

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی: بڕیارمانداوە چەندین پرۆژە بۆ هەڵەبجە ئەنجام بدەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزی ئەمریكا: هەڵبژاردنی پارێزگاكان پابەندیی عێراقییەكانی بە دیموكراسیەت دووپاتكردەوە

باڵیۆزی ئەمریكا دەڵێت، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان نیشانەی پابەندیی عێراقییەكانە بە دیموكراسیەت. ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق…
Total
0
Share