سوپای توركیا چەند گوندێكی حەسەكەی تۆپبارانكرد

سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە چەند گوندێكیان لەسەر ڕێگەی نێودەوڵەتیی حەلەب – حەسەکە تۆپبارانکرد و تۆڕی کارەبای سنوورەکە زیانی بەرکەوت.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە هاوەن گوندەکانی ته‌ل وەرد، باب خەیر و ته‌ل شامیران-یان لە شاره‌دێی زڕگانیبا لە باکووری حەسەکە تۆپبارانکردووە.

باسی لەوەشكردووە، ئەنجومەنی سەربازیی ته‌ل تەمر بۆ وەڵامدانەوەی تۆپبارانەکە ژمارەیەک پێگەی گروپە چەکدارەکانی تۆپبارانكردووە، لەئەنجامیشدا چەند ماڵێکی گوندەکان و تۆڕی کارەبای ته‌ل تەمر زیانیان بەرکەوت.

پێشتر ئیلهام ئەحەمد هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) داوای لە ڕوسیا و ئەمریکا كردبوو ئەرکی خۆیان بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان و پاراستنی ڕێککەوتنی ئاگربەست جێبەجێبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: دوو تەقەکەر دەستگیرکران کە برای یەکترن و هاوڵاتییەکیان بریندارکردووە

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، دوو تەقەکەر دەستگیرکران کە برای یەکترن و دراوسێ دوکانێکیان بریندارکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: لە پێکهێنانی حکومەتدا پارتی شکستیهێنا و ئێستا هاتوونەتەوە بەر دەرگای یەکێتی

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایدەکات، لە پێکهێنانی حکومەتی نوێدا بەتەنها، پارتی شکستیهێنا، ئێستا هاتووەتەوە بەر دەرگای یەکێتی و چاوەڕێی یەک…
Total
0
Share