ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و دوو منداڵ سووتان

لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و دوو منداڵی دووانە سووتان.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک پێیڕاگەیاندین، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی حەی واست- ی کەرکوک، ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و دوو منداڵی دووانە سووتان.

ئاماژەی بەوەش کرد، منداڵەکان تەمەنیان سێ ساڵانە، لە رەگەزی نێرن، لە کاتێکدا کە منداڵەکان لە خەودا بوون ماڵەکەیان بەهۆی شۆرتی کارەباوە گڕیگرتووە و لە ئەنجامدا منداڵەکان سووتاون، لەکاتی کەوتنەوەی ئاگرەکەدا منداڵەکان بە تەنهابوون و دایک و باوکیان لە ماڵەوە نەبوون، دایکیان فەرمانبەرە و باوکیشیان لە بازاڕ کاردەکات.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک، باسی لەوەش کرد، رێژەی سووتاوی منداڵەکان %90ە و لە ئێستادا لە بەشی سووتاوی نەخۆشخانەی ئازادیی شاری کەرکوک لە ژێر چاودێریی پزیشکدان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێراوە تەندروستیی سلێمانی چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە، زانیاریی لەسەر رێگاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆلێرای بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share