زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە؟

قائیمقامی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، دەستدەکەین بە کۆکردنەوەی ئاماری زیانەکان تاوەکو خەمڵاندنێک بۆ رێژەی زیانەکان بکەین.

رەمک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئەگەر قەبارەی زیانەکان لە سنووری چەند ملیار دینارێکدابێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە قەرەبووی هاوڵاتییانی زیانلێکەوتووان دەکەینەوە.

وتیشی، دەستدەکەین بە کۆکردنەوەی ئاماری زیانەکان، تاوەکو خەمڵاندنێک بۆ رێژەی زیانەکان بکەین، دواتر راپۆرتی زیانەکان بۆ سەرووی خۆمان بەرزدەکەینەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ کامیل: لەم هەفتەیەدا دابەشکردنی بەشەئاردی هەشتەم دەستپێدەکات

بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەشەئاردی هەشتەم. دەشڵێت، بەم نزیکانە دەستدەکەن بە ئامادەکارییەکان…
Total
0
Share