(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس چواره‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌کی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (13)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، له‌ یاریی لووتکه‌دا یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان تۆمارکرد‌، ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ش چواره‌مه‌ له‌سه‌ریه‌ک یانه‌ی خانمه‌پیره‌که‌ له‌ خولی ئیتاڵیا تۆماریده‌کات.

یانه‌ی یوڤانتۆس له‌ یاریگای “ئالیانز ستادیه‌م” میوانداریی ئینته‌ر میلانی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ماسیمیلیانۆ ئالێگری کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانیی “بیانکۆنێری” له‌ خوله‌که‌کانی 52، 85 له‌لایه‌ن ئه‌دریان ڕابیۆ و نیکۆلۆ فاجیۆلی-یه‌وه‌‌ تۆمارکران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ دوایین ساته‌کاندا ئه‌ستێره‌کانی “نێراتزۆری” هه‌وڵی زۆریان دا بۆ هاوتاکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌، به‌ڵام له‌ هه‌ژاندنی تۆڕی گۆڵی یانه‌ی خانه‌خوێ سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یوڤانتۆس ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ (25) و له‌‌‌ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی ئیتاڵیا جێگیربوو، هه‌رچی یانه‌ی ئینته‌ر میلانه‌‌ به‌ 24 خاڵه‌وه‌ بۆ پله‌ی حه‌وته‌م دابه‌زی‌.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە ئاسایشی سلێمانییەوە

بابەتی دواتر

سامانە سروشتییەکان لەبارەی دیارنەمانی بڕێک نەوتەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواردیۆلا و سیتی نوێبوونەوە

یانەی مانچستەر سیتی لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا، نوێکردنەوەی گرێبەستی پێپ گواردیۆلای ئاشکراکرد. یانەی مانچستەر سیتی له ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا نووسیویەتی،…
Total
0
Share