ئەوەی لە بەرشلۆنە ڕوودەدات 15 ساڵە ڕووینەداوە

کوالێتی پێکهاتەی یانەی بەرشلۆنە لەماوەی 15 ساڵدا هێندەی ئەم وەرزە (2021-2022) لاوازنەبووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، ڕووینەداوە لە سەردەمی ڕاهێنەران، فرانک ڕیکارد، گواردیۆلا، تیتۆ ڤیلانۆڤا، تاتا مارتینۆ، لویس ئێنریکی، ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی و کیکی سیتیێن هێندەی سەردەمی ڕۆناڵد کومان پێکهاتەی بارسا لە ئاستێکی لاوازدابێت.

مارکا نووسیویەتی، ئەوەی بارسا بەرامبەر بایرن پێشکەشیکرد، هاوشێوەی یانەیەکی ئاسایی خولی ئەڵمانیا بوو بۆ بایرن میونشن.

هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە زۆرینەی یاریزانانی یانەکە لاون و هێشتا نەیانتوانیوە لەگەڵ فەلسەفەی یانە خۆیان بگونجێنن، بەڵكو چاوەڕواندەکرێت لە ساڵانی داهاتوودا ئەزموون وەربگرن و تێکەڵ بە کێبڕکێی یانە گەورەکانی دیکە ببن.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە، وەک بەڵگەیەک بۆ لاوازیی کوالێتیی پێکهاتەی کومان، پێکهاتەکانی سەردەمی ڕابردووی یانە کەتەلۆنییەکەی ئاشکراکردووە، کە جیاوازییەکی زۆریان لەگەڵ سەردەمی نوێدا هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، یه‌کشه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، یه‌کشه‌ممه‌ پاش کۆتاییهاتنی هه‌فته‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، چالاکی خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامی ده‌بێت و چه‌ندین یاری ئاگرین ئه‌نجامده‌درێن.…
Total
0
Share