شاهانە دەژی.. کورتەیەک لە ژیانی مێسی لە ماڵەکەیەوە بۆ فڕۆکە تایبەتەکەی

مێسی خاوەن داهاتێکی خەیاڵییە و ژیانێکی شاهانە دەژی

ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ڕاپۆرتێک لەبارەی لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە بڵاودەکاتەوە و دەریدەخات، لە ئێستادا لەگەڵ خێزانەکەی ژیانێکی شاهانە دەژی.

جادوگەرەکەی ئەرجەنتین لە ڕووی داراییەوە ساڵانە 123 ملیۆن پاوەند بەدەستدەهێنێت، کە ئەوەش کۆی موچە و داهاتی کۆمپانیا و ئەو پاداشتانەیە بۆی تەرخاندەکرێت، بڕیاریشە لە هاوینی داهاتوو (2021) بڕی 35 ملیۆن یورۆ وەک پاداشتی وەفا لەلایەن یانەی بەرشلۆنەوە بەدەستبهێنێت.

ڕۆژنامەی زە سەن نوسیویەتی، داهاتی مێسی هێندە زۆرە ژیانی خۆیی و خێزانەکەشی بە شاهانەیی کردووە وەک پادشای هەرێمی کەتەلۆنیا مامەڵە دەکات، ئەمەش کورتەیەکە لە ژیانی..

ماڵەکەی

نرخی ماڵەکەی 5.5 ملیۆن پاوەندە، دەکەوێتە ناوچەی کاستیلدیفلیس کە ناوچەیەکی ئارام و تایبەتە و تەنانەت فڕینی فڕۆکەش بە ئاسمانی ناوچەکەدا قەدەغەیە.

نشینگەی مێسی هاوشێوەی یاریزانانی دیکە نییە، بەڵکو لە ڕووی ڕوبەرەوە زۆر گەورەیە و بەسەر دەریای بلیاردا دەڕوانێت، لەهەموو ئەوانەش گرنگتر، تەنها 12 مایل لە یاریگای کامپ نو دوورە، مەلەوانگە و یاریگا و یاریگای منداڵان و هۆڵی وەرزشکردنی تێدایە.

 

فڕۆکەی تایبەت

فڕۆکەکەی لەسەر داواکاری خۆی دیزاینکرواە و نرخەکەی 12 ملیۆن پاوەندە، لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەرجەنتینیەوە بەرهەمهێنراوە و لەسەر کلکەکەی ژمارە 10 هەڵکۆڵراوە، هەروەها ناوی منداڵەکانی و ئانتۆنێلای هاوسەری لەسەر پلیکانەکانی نوسراوە.

فڕۆکەکە چەندین خەسڵەتی ناوازەی تێدایە، چیشتخانەی تایبەت و دوو گەرماو و جێگەی 16 کەسی تێدا دەبێتەوە، دەشکرێت ژمارەی کورسیەکانی بۆ هەشت کەس کەمبکرێتەوە تاوەکو خێزانی مێسی بتوانن شەوی تێدا بەڕێبکەن.

نرخی فڕۆکەکەی مێسی 12 ملیۆن پاوەندە

 

هۆتێل

لەبەرئەوەی بەرشلۆنە شارێکی گەشتیارییە، مێسی بەباشی پارەکانی بەگەڕخستووە و هۆتێلێکی لەناوچەی سیدجیس کڕیوە کە نرخەکەی 26 ملیۆن پاوەندە، تەنها 26 میل لەناو شارەوە دوورە.

هۆتێلەکە ناوی (ئێم ئای ئێم سیتجیس)ە و 100 مەتر لە دەریاوە دوورە، 77 ژووری نوستنی لەخۆگرتووە، کرێی ژوورێکی ئاسایی لەم هۆتێلە 105 پاوەندە بۆ یەک شەو.

هۆتێلەکەی مێسی 77 ژووری “ڤی ئای پی” لەخۆدەگرێت

 

ئوتۆمبێل

کۆی نرخی ئوتۆمبێلەکانی مێسی سێ ملیۆن پاوەندە، تەنها یەکێک لە ئوتۆمبێلەکانی لە براندی باجانی زۆندایە و نرخەکەی دەگاتە 1.5 ملیۆن پاوەند.

جادوگەرەکەی ئەرجەنتین حەزێکی زۆری بۆ ئوتۆمبێلی جۆری مازیراتی هەیە، جۆرەکانی “گران تۆریزمۆ ئێس و گران تۆریزمۆ ئێم سی سترادال”ی هەیە کە نرخەکانیان 100 هەزار پاوەندە، هەروەها بینراوە شۆفێری ئوتۆمبێلێکی ناوازەیە لە جۆری “فێراری ئێف 43 سپایدەر” کە نرخەکەی 173 هەزار پاوەندە.

نرخی ئوتۆمبێلەکانی مێسی زیاتر لە سێ ملیۆن پاوەندە

 

حەوانەوە خەیاڵییەکان

لە کۆتایی هەموو وەرزێکدا مێسی و خێزانەکەی خۆشترین کاتەکانیان لە دورگەیەک دوور لەچاوی خەڵک بەڕێدەکەن، لەنمونەی دورگەی ئیبێزا یاخود فۆرمێنتێرا.

هاوینی 2020 لەگەڵ خێزانەکانی لویس سوارێز و سیسک فابریگاس گەشتێکیان بە چەند دورگەیەکی گەشتیاریدا کرد، جۆرە یەختێکیان بە کرێ گرتبوو بەناوی “سێڤن سی” کە درێژییەکەی 92 پێیە و چوار ژووری میوانی تێدایە، ژووری پێشوازی کەسانی تایبەت و دوو کابینەی زیادە و سەقفێکی گەورەی هەیە بۆ خۆدانە بەر تیشکی خۆر و حەوانەوە، لەگەڵ باڕی خواردنەوە کحولیەکان، کرێی یەختەکەش بۆ تەنها ڕۆژێک 40 هەزار پاوەندە.

“پوڵگا” و خێزانەکەی لەهەمان وادەی حەوانەوەکان لە سەیرانگای “جومبی بای” جێگیربوون کە دەکەوێتە لەسەر دەریای کاریبی، نرخی هەر ڤێلایەک بۆ یەک شەو لەم شارە گەشتیارییە پێنج هەزار پاوەندە.

مێسی ساڵانە جۆرە یەختێک بە کرێ دەگرێت، کڕێی ڕۆژێکی 40 هەزار پاوەندە
بابەتی پێشتر

لە چاڤیەوە بۆ ئێبرا.. ئەو خاسیەتەی لە هەر یاریزانێکدا هەبێت دەبێتە باشترین

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. ئاسایشی نیشتیمانی ساتی كوژرانی بازرگانی مادە هۆشبەرەكە بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share