بومەلەرزەیەکی دیکە ئیستانبوڵی هەژاند

کەمێک پێش ئێستا، بومەلەرزەیەکی دیکە ئیستانبوڵی هەژاند و دانیشتووانی شارەکە بەتەواوی هەستیانپێکرد.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، کاتژمێر 08:33 خولەکی ئەمشەو، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.3 پلەی رێختەر، رۆژئاوای شاری ئیستانبوڵی هەژاند.

ئاماژە بەوەشکراوە، هاوڵاتییانی شارەکە هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێنەکەوتووەتەوە.

رۆژی چوارشەممە 23/5/2025، بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.2 پلە بە پێوەری رێختەر، ناوچەکانی نزیک دەریای مەڕمەڕە-ی لە تورکیا هەژاند و دانیشتووانی ئیستانبوڵ و چەند پارێزگایەکی دراوسێی تورکیا، هەستیان بە بومەلەرزەکە کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، حکومەتی وڵاتەکە داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات، بەمەبەستی تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل. میدیاکانی ئێران…
Total
0
Share