ترەمپ رەتیدەکاتەوە 30 ملیار دۆلار بدات بە ئـ.ـێـ.ـران

سەرۆکی ئەمریکا ئەو هەواڵەی رەتکردەوە کە دەوترا دەیەوێت یارمەتیی ئابوریی ئـ.ـێران بدات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “کام کەسی قێزەونی ناو میدیای هەواڵی ساختەیە کە دەڵێت، سەرۆک ترەمپ دەیەوێت 30 ملیار دۆلار بداتە ئـ.ـێران، هەرگیز بیرۆکەیەی لەو شێوەیە نەبووە و ئەوە درۆی شاخدارە”.

وتیشی، پێموانییە بەرپرسانی ئـ.ـێران دەست بە پرۆگرامە ئەتۆمییەکەیان بکەنەوە، چونکە ئەوان زیاتر لە 1 تریلیۆن دۆلاریان لە بواری ئەتـ.ـۆمییدا خەرجکرد و سەرکەوتوو نەبوون.

لەچەند رابردوودا بەشێک لە میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردەوە کە ئیدارەی ترەمپ بیری لەوە کردووەتەوە یارمەتیی ئابوریی ئێران بدات، و وا لەو وڵاتە بکات واز لە پیتاندننی یۆرانیۆم بهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل: ئێران دەست بە چالاكییە مووشەكییەكانی بكاتەوە دووبارە دەیكەینە ئامانج

ئیسرائیل كاتز، وەزیری بەرگری ئیسڕائیل لە نوێترین لێدوانيدا رايگەیاند، ئەگەر ئێران بیر لە دووبارە چالاككردنەوەی سیستمی مووشەكی و…
زیاتر ببینە

لە بارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە ئەپیکۆر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان، رایدەگەیەنێت، پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکەن پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی…
Total
0
Share