قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی کە دەرمانی نایاسای جوانکاری لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی دەگوازنەوە ڕوبەڕووی یاسا دەکرێنەوە چونکە زانیاری هەیە دەرمانی جوانکاری لە هەولێرەوە گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە تێیدا هاتووە، ” رێگری له فرۆشتنی ئه‌و ده‌رمان و خۆراكه یاریده‌ده‌رانه ده‌كه‌ین له سه‌نته‌ره‌كانی ده‌رمان له پارێزگای هه‌ولێر به شێوه‌ی نایاسایی به هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌فرۆشرێت وئه‌و كه‌سانه‌ی كاری گه‌یاندنی ده‌رمانه‌كان به كڕیاره‌كان ده‌كات، روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كەینەوە”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی فرۆشتنی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه نه‌بوونی پشكنیینه له‌لایه‌ن كوالێتی كۆنترۆڵه‌وه، كه نازانرێت پێكهاته‌كه‌ی چییه و ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر ده‌فره‌كه نوسراون دورن له راستییه‌وه، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه رێگری له هه‌موو ئه‌و جۆره ده‌رمان و خۆراكه یاریده‌ده‌رانه ده‌گیرێت به‌بێ هه‌بونی پشكنین به هاوڵاتییان ده‌فرۆشرێت”.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، ” تێبینیكراوه به‌شێكی زۆری ئه‌و جۆره ده‌رمانانه له پارێزگای هه‌ولێره‌وه له‌ڕێی په‌یجه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌فرۆشرێت، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌لایه‌ن سه‌نته‌رێك به‌ناوی (H-R)ـی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ره‌وانه‌ی كڕیاره‌كانی كردوه”.