یەكێتی: بە كاندیدكردنی سودانی چێوەی هەماهەنگی هەنگاوێكی گرنگیان نا

لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پێشوازی لە كاندیدكردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دەكات و دەڵێت، چێوەی هەماهەنگی هەنگاوێكی گرنگیان نا.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، ‎دەستخۆشی لە بەڕێزانی چێوەی هەماهەنگی دەکەین کە بە کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی داھاتوو ھەنگاوێکی گرنگیان نا لەڕێی بەگوڕکردنی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا.

هیواشدەخوازێت ئەو هەنگاوە “ڕێكارە یاسایی و دەستوورییەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ خێراتر بكات”.

‎یەكێتی وێڕای پێشوازی لەو بڕیارە، جەخت لە پتەوكردنی هەماهەنگی و بەردەوامیی پەیوەندییە نیشتمانییەكان دەكاتەوە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی و پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانیی خزمەتگوزار كە ببێتە مایەی سەقامگیری، بەهێزكردنی پایەكانی دەوڵەتداری، خزمەتكردنی زیاتری خەڵك و پاراستنی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەكانی گەلی كورد و عێراق و قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و ئاشتەوایی لەنێوان هەموو نەتەوە و پێكهاتەكان، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە.

ئەمڕۆ ئەمیندارێتیی چێوەی هەماهەنگی بە فەرمی كاندیدكردنی سودانیی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران ڕاگەیاند.

 

بابەتی پێشتر

هێرشكرایەسەر كێڵگەی كۆرمۆر

بابەتی دواتر

ماوەی تۆماركردن و وەرگرتنی منداڵان لە باخچە و خوێندنگاكان درێژكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share