کازمی و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبوونەوە و دەنگدان لەسەر بودجە دواکەوت

سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و پرسی هەڵبژاردن و چۆنیەتی دەنگدانی هاوڵاتییانی دەرەوە باسکراوە.

لەگەڵ کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ کازمی، خوێندنەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ لە دانیشتنی سبەی پەرلەمانی عێراق لادرا.

سبەی دوشەممە، 15 ی ئازار پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساى دادگاى فیدراڵى کە بەشێک لەفراکسیۆنەکان ناکۆکن لەسەرى تەواودەکرێت.

لە کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان و کازمیدا جەخت لەوەکراوەتەوە هەڵبژاردنەکان لە وادەی خۆیدا ئەنجام بدرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان رۆژى 10 ى تشرینى یەکەمى دیاریکردووە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان.

بابەتی پێشتر

بنەماڵەی قادری حاجی عەلی و ملازم عومەر وەڵامی عومەری سەید عەلی دەدەنەوە

بابەتی دواتر

دەرمانی نایاسایی جوانکاری لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی گواستراوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمان: نەخوێندەواری لە عێراق 11 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و لە ساڵانی داهاتوودا زیاتر دەبێت

لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی نەخوێندەوارانی عێراق 11 ملیۆنی تێپەڕاندووە، پێشبینیشدەکرێت لە ساڵانی داهاتوودا ژمارەکە زیاد…
Total
0
Share