كەشناسیی هەرێم: سبەی ئەگەری بارانبارین هەیە

كەشناسیی هەرێم ڕەوشی كەشوهەوای بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و سبەی ئەگەری بارانبارین هەیە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی ئازار، ئاسمانی زۆربەی شارەكانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت.

سەبارەت بە ڕەوشی كەشوهەوای سبەی دووشەممە، كەشناسیی هەرێم پێشبینیكردووە، لە هەرێمی كوردستان بە گشتی و لە سنووری پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی بەتایبەتی، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو بێت و لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارانبارین هەیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەرچەندە سبەی ئەگەری بارانبارین هەیە، بەڵام پلەكانی گەرما یەك بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

ڕاپۆرتێكی نێودەوڵەتی: ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی كوردستان لە پاشەكشەدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share