سبەی نەوت لە سنووری مەڵبەندێكی دیكەی سلێمانی دابەشدەكرێت

بڕیارە سبەینێ نەوتی سپی لە سنووری مەڵبەندێكی دیكەی سلێمانی دابەشبكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردەوە، سبەی چوارشەممە نەوت لە سنووری مەڵبەندی 9ی ناو شاری سلێمانی دابەشدەكرێت.

پێشتر چەند هەڵمەتێك بۆ دابەشكردنی نەوت لە سنووری مەڵبەندی هەشتی ناوشاری سلێمانی ئەنجامدرا.

مەڵبەندی 9 گەڕەكەكانی (بەختیاری، رزگاری، كارگەی جگەرە، ئاسایش، ئابڵاخ، سەربەزی، پیرشێخ و شێخ محێدین) دەگرێتەوە.

هاوشانی سلێمانی، سبەینێ لە چەمچەماڵ-یش دابەشكردنی نەوت بەردەوام دەبێت، بەڕێوەبەرایەتییەكە وادەڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی پارتی: لە بڕینی خانەنشینیی پلەباڵاكاندا جیاوازی نەكراوە

ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لێبڕنی مووچەی خانەشینیی پلەباڵاكان داهاتێكی باشی بۆ حكومەت گەڕاندووەتەوە، جیاوازیش نەكراوە…
Total
0
Share