سعودییە رێکارەکانی حەجی ئەمساڵی راگەیاند

مەراسیمی حەج فۆتۆ: ڕۆیتەرز

وەزیری حەج و عومرەی سعودییە رایگەیاند، وەرزی حەجی ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵانی پێش کۆرۆنا بەڕێوەدەچێت و هیچ مەرج و رێکارێکی تەندروستی ناسەپێندرێت.

تۆفیق بن فوزان رەبیعە وەزیری حەج و عومەری سعودییە رایگەیاند، “وەرزی حەجی ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵانی پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەڕێوەدەچێت و هیچ کۆت و مەرجێکی تەندروستی ناسەپێندرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “نرخی بەهای بیمەی تەندروستی بە رێژەی %60 کەمدەکرێتەوە و مەرجی تەمەنیش پەیڕەوناکرێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا حکومەتی سعودییە، چەندین مەرجی قورسی بۆ حاجیان دانابوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای چوار ساڵ لە دادگایی نەکردنی، تورکیا ماوەی زیندانیکردنی کاڤالای درێژکردەوە

دادگای تورکیا ئەمڕۆ هەینی بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی زیندانیکردنی عوسمان کاڤالای سەرمایەداری تورکی دا، ماوەکەش تا دانیشتنی داهاتووی دادگا…
Total
0
Share