(ڤیدیۆ) بنزیمە ڕیاڵ مەدریدی گەڕاندەوە دووەمی ڕیزبەندی

ڕیاڵ مەدرید بە بردنەوەی لە ئیڵچی بەشێوەیەکی کاتیی گەڕایەوە پلەی دووەمی ڕیزبەندی لالیگا

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 27ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر ئیڵچی تۆمارکرد.

ڕیاڵی شاهانە لە یاریگیا دی ستیفانۆ میوانداری یانەی ئیڵچی کرد، یاری نێوانیان بە بردنەوەی ئەستێرەکانی زێدان بە ئەنجامی (2-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی مێرەنگی لە خولەکەکانی 73 و 90 لەلایەن کەریم بنزیمە و تاکە گۆڵەکەی ئیڵچی لە خولەکی 61 ەلایەن دانیێل کاڵڤۆوە تۆمارکران، لەسەر ئاستی تاکە کەسی کەریم بنزیمەی فەرەنسی ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 15 و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی گۆڵکارانی لالیگا جێگیربوو.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی (57) خاڵ و بەشێوەیەکی کاتیی لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا بۆ دووەم سەرکەوت و جیاوازی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی بۆ پێنج خاڵ کەمکردەوە، لە بەرانبەردا یانەی ئیڵچی بە 24 خاڵەوە لە پلەی 17ی ڕیزبەندی جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

پێشنیار دەکرێت بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی سیاسی کوردستان

بابەتی دواتر

ڤێردەربریمەن 1-3 بایرن میونشن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share