پاریس کشایەوە و چێڵسی لە دێمبیلی نزیک بووەتەوە

یانەی پاریس سان جێرمان لە دانوستاندنەکان بۆ گواستنەوەی عوسمان دێمبیلی کشاوەتەوە و مەیدانەکەی بۆ یانەکانی بەرشلۆنە و چێڵسی چۆڵ کردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، دوای دەستبەکاربوونی لویس کامپۆس لە جێگەی لیۆناردۆ ئاراوخۆ وەک بەڕێوەبەری وەرزشیی و گواستنەوەکانی یانەی پاریس سان جێرمان، ڕاستەوخۆ ئەو ئۆفەرەی کشاندووەتەوە کە پێشتر پێشکەشی دێمبیلی کراوە.

لە ئێستادا تەنها یانەکانی بەرشلۆنە و چێڵسی لەنێو هاوکێشەکەدا ماونەتەوە، ئەگەرەکان بەو ئاراستەیەن ئیدارەی نوێی “بلوزی لەندەن” سەرکەوتوو بێت لە واژۆ کردنی گرێبەستەکە، بەو پێیەی موسا سیسۆکۆی لێپرسراوی کارەکانی دێمبیلی ئامادە نەبووە پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی خوان لاپۆرتا نوێ بکاتەوە.

وەرزی ڕابردوو دێمبیلی بە درێسی بلاوگراناوە بەشداری 32 یاریکردووە، تەنها دوو گۆڵی تۆمار کردووە و 13 گۆڵیشی ڕەخساندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) سێلیساو به‌ زه‌حمه‌ت سویسرای تێپه‌ڕاند و بلیتی (16)ی مۆندیالی بڕی

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌‌، گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سویسرا…
Total
0
Share