گواردیۆلا لاسایی كلۆپ دەكاتەوە

ئیدارەی یانەی لیڤەرپوڵ كاریگەری خستە سەر ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی ، پاش ئەوەی گرێبەستی یۆرگن كلۆپی ڕاهێنەریان تا ساڵی 2026 درێژكردەوە.

گریبەستی گواردیۆلای ئیسپانی، یەك ساڵی ماوە لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتیدا و ئیدارەی یانە ئینگلیزییەكەش بیر لەوە دەكاتەوە بۆ سێ ساڵی تر لە یانەكە بیهێڵێتەوە.

ئیدارەی مانچستەر سیتی دەیەوێت باڵادەستی یانەكەیان لە ئینگلتەرا بەردەوام بێت و بۆ ئەو مەبەستەش بۆندێكی سێ ساڵی دەخاتە بەردەم گواردیۆلا و بەڵێنی پاداشتی زۆریشیان پێداوە.

لە ئێستادا باس لەوە دەكرێت یەكێك لە كارەكانی ئیدارەی مانچستەر سیتی كڕینی هالاندی نەرویجییە و بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی كراوە.

بابەتی پێشتر

دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

پیرێز: بنزیمە شایستەی تۆپی ئاڵتونە و ئامانجیشمان چامپیۆنزلیگ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share