فەرماندەیەكی ئەمریكی: ئێران بەردەوامە لە تێكدانی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

كینیس ماكێنزی

فەرماندەیەكی ئەمریكی ڕایگەیاندووە، ئێران بەردەوامە لە تێكدانی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژە بەوەشدەكات، وڵاتەكەی بەرگریی موشەكی بۆ وڵاتانی كەنداو دابین دەكات.

كینیس ماكێنزی، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، “هێزەكانی وڵاتەكەی كار دەكات بۆ ئەوەی بەرگریی موشەكی بۆ وڵاتانی كەنداو دابین بكات، بە مەبەستی جێگیركردنی ئاسایشی ناوچەكە و پارێزگاری كردن لە گەڕان و دەرهێنانی نەوت”.

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئێران بەردەوامە لە تێكدانی بارودۆخی ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لەبارەی داعش-ەوە ئەوەشی وتووە، “هێشتا نزیكەی 10 هەزار چەكداری داعش لە سوریا و عێراق بوونیان هەیە، بۆ چەندین نەوەی دیكەش شەڕ لە دژی ئەو ڕێكخراوە بەردەوام دەبێت”.

ئەو وتانەی فەرماندە ئەمریكییەكە، هاوكاتی ئەو ئاڵۆزییە زۆرەی نێوان ئەمریكا و ئێران-ە، ئەمڕۆش ئەمریكا ڕایگەیاند، پاكێجێكی سزای داراییان بۆ ئێران ئامادە كردووە.

بابەتی پێشتر

كورد و عەرەبی كەركوك لەسەر بێسەروشوێنبووان یەكتر تۆمەتباردەكەن

بابەتی دواتر

ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی یاریگایه‌كی مۆدێرن له‌ سلێمانی داده‌نرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: پێزانینم ئاڕاستەی بەڕێزان کاک بافڵ و کاک قوباد و شوێنکەوتووە ڕاستەقینەکانی مام جەلال دەکەم

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ پەیامێكیدا بەبۆنەی ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال ئاماژە بەوە دەكات،…
Total
0
Share