سەردانەکەی ناتانیاهۆ بۆ ئیمارات بەهۆی “کێشەی فڕین”ەوە هەڵوەشایەوە

بڕیاربوو بینیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە سەردانێک بگاتە وڵاتی ئیمارات، بەپێی زانیاری ئاژانسە هەواڵییەکان بەهۆی کێشەی فڕین بە ئاسمانی وڵاتی ئوردوندا سەردانەکە هەڵوەشاوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەسەر ئەو پرسە هاتووە، ” بڕیاری دواخستنی سەردانەکە دراوە دوای ئەوەی کێشە هەبووە لە هەماهەنگیەکان بۆ فڕین بەسەر ئاسمانی ئوردوندا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ” ئەو کێشانە بەهۆی ئەوەوە بووە شازادەی جێنشینی ئوردون حسێن بن عەبدوڵا سەردانەکەی بۆ ئۆرشەلیم هەڵوەشاندۆتەوە.”

دوای ئەو ڕوداوە ناتانیاهۆ ڕایگەیاند قسەی لەگەڵ شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی شێخ محەمەد بن زایددا کردووە، و ئاشکرایکرد، “ڕێکەوتووین لەسەر ئەوەی بەزووترین کات کۆببینەوە، هەروەها ئیمارات بڕی 10 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئیسرائیلدا دەکات.”

هاوکات وەزیری دەرەوەی ئوردون ئەیمەن سەفەدی ڕایگەیاند “شازادەی جێنشینی ئوردون بەنیازبووە سەردانێکی ئایینی ” بۆ ئۆرشەلیم بکات و نوێژی ئیسرا و میعراج لەوێ بکات”.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ شەپۆلێكی سەرما و خۆڵبارین عێراق و كەنداو دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

تەرمی گەنجێک لە باخەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌منستی: تاڵیبان چه‌ندین كه‌سی سه‌ر به‌ كه‌مینه‌یه‌كی ئه‌فغانستان كوشتووه‌

ڕێكخراوى لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی “ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ” ئاشكرایكرد، “چه‌كدارانى تاڵیبان چه‌ندین تاوانى كوشتنیان ده‌رهه‌ق به‌ كه‌مینه‌یه‌كی شیعه‌ی ئه‌فغانستان ئه‌نجامداوه‌”. له‌…
Total
0
Share