چین بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست: ئارام بن و دان بە خۆتاندا بگرن

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی چین نیگەرانی قوڵی پەکینی سەبارەت بە پەرەسەندنی گرژییەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربڕی و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە دان بە خۆیاندا بگرن.

وەزارەتی دەرەوەی چین لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی رەسمی بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، ”چین نیگەرانی قوڵی خۆی دەردەبڕێت له بارەی گرژییەکان و دۆخی ئێستای ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات ئارام بن و دان بە خۆیاندا بگرن بۆ ئەوەی بارودۆخەکە زیاتر پەرەنەسەنێت”.

لە بەیاننامەکەدا، ئەو وەزارەتە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت وڵاتانی کاریگەر لە ناوچەکەدا کردووە کە رۆڵێکی بنیاتنەرانە بگێڕن بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی رۆژئاوا: لە هێرشێکی یـ.ـەپـ.ـەگە و یەپەژە 22 چەکداری سەر بە دیمەشق کـ.ـوژران

لە هێرشێکی یەپەگە و یەپەژە 22 چەکداری سەر بە هێزەکانی دیمەشق کوژران. راگەیاندنەکانی رۆژئاوا بڵاویانکردەوە، هێزەکانی یەپـ.ـەگە و…
زیاتر ببینە

سیخوڕێكی ئێران لەناو ماڵی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەستگیركرا

ئاژانسە هەواڵییەکانی ئیسرائیل ئاشکرایانكرد، کارمەندێکی نووسینگەی وەزارەتی ‏بەرگریی ئیسرائیل دەستگیرکراوە، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران.‏ ڕۆژنامەی “تایمز ئۆف…
Total
0
Share