تەرمی ئەیوب ئەحمەدی تەمەن 13 ساڵان دۆزرایەوە

دوای دوو هەفتە لە ونبوونی ئەمڕۆ تەرمی ئەیوب ئەحمەدی تەمەن 13 ساڵان لە ناحیەی کەسنەزان دۆزرایەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، “پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێک لە ناحیەی کەسنەزان دۆزرایەوە، بۆ دڵنیابوونەوە لە ناسنامەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “توێکاری تەرمەکە دەریخستووە کە ئەیوب ئەحمەدی تەمەن 13 ساڵانە، کە ماوەی 13 رۆژە لە هەولێر ونبووە”.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێریش بڵاویکردەوە، “هێزەکانمان کاتژمێرێک لەمەوبەر تەرمی منداڵێکیان لە سنووری ناحیەی کەسنەزان دۆزییەوە، هێزکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە تا بگەنە شوناسنامەی تەرمە دۆزراوەکە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ: تەنها گەرەنتی بۆ ئەنجامدانی قوربانییەکی تەندروست لە سەربڕینخانەکاندایە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، تەنها گەرەنتی بۆ ئەنجامدانی قوربانییەکی تەندروست سەربڕینی ئاژەڵە لە سەربڕینخانەکاندا. د.…
Total
0
Share