کۆچەر جەمال: بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دوکان ئاساییە

بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایدەگەیەنێت، بەردانەوەی ئاو بەشێوەی ئاسایی بەڕێوەدەچێت و هیچ گرفتێکی نییە.

کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا بەنداوی دوکان بە رێژەی 24% ئاوی تێدایە و کە بۆ ئەو رێژەی بارانەی ئەمساڵ باریوە ئاساییە و بەردانەوەی ئاویش رۆژانە بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

وتیشی، کارەکانی ئێمە تەواو هونەرییە، نە پەیوەندی بە نووسراوەوە هەیە نە فشار و داواکاری، بەپشتبەستن بەو رێژە ئاوەی لە بەنداوەکەدا هەیە و بە گوێرەی پێویستیی بەنداوەکە ئاو بەردەدرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: بۆ کاتژمێرێک هاتنەناوەوەی بارهەڵگرەکان لە رێگەی بازگەکانەوە قەدەغەکرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، بەبۆنەی دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندنەوە، ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی پلانی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بۆ رۆژی کردنەوەی…
Total
0
Share