پڕۆسە هاوبەشەكان: هێزەكانی هاوپەیمانی ناتۆ زیادناكرێن

هێزە چەكدارەكانی عێراق لەكاتی ڕاهێناندا

فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكان ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانی ناتۆ لە عێراق تایبەتن بە ڕاهێنان نەك شەڕكەر و دەشڵێت، ژمارەیان زیادناكرێت.

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكانی عێراق وتی، هیچ زیادكردنێك لە ژمارەی هێزەكانی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لەئارادانییە و نێردەكە لە 500 ئەندام پێكدێن كە ئامادەن و ئەركەكان بەوپەڕی پیشەییەوە جێبەجێ دەكەن.

خەفاجی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئەوەشی وت، “هێزەكانی ناتۆ لە وڵات شەڕكەر نین، بەڵكو نێردەی ڕاهێنانن و ئامانج لێیان ڕاهێنان و ئامادەكردنی كادری ڕاهێنەری هێزە ئەمنییەكان و هێزە چەكدارە جیاوازەكانە”.

باسی لەوەشكرد، نێردەی ناتۆ هاریكاریمان پێشكەشدەكەن لەبواری پشتیوانیی ئاسمانی و لێدانە ئاسمانیەكان، هەروەها لە بواری هەواڵگرییدا.

ئەو وتانە لەكاتێكدایە ڕۆژی سێشەممە 9ی ئازار فەریق ڕوكن بییر ئۆلسن، فەرماندەی نێردەی هێزەكانی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ژمارەی هێزەكانیان لە عێراق 300 كەسە و ئەركەكەشیان شەڕكەرانە نییە و هاریكاری وەزارەتی بەرگرییە.

وتیشی، “زیادكردنی هێزەكانی ناتۆ پاش كۆبوونەوەیان بووە لەگەڵ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق” ئەوەشی خستەڕوو، كۆبوونەوەكانی چەند مانگی داهاتوو ئەو دامەزراوانە دیاریدەكات كە ڕاهێنان و ڕێنوێنییان پێشكەش دەكەن.

فەریق ڕوكن بییر ئەوەشی ئاشكراكرد، ناتۆ ڕۆڵی ئەمریكا لە عێراقدا ناگێڕێت.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: با پەند لە مێژوو وەربگرین و پابەندی دەستور بین

بابەتی دواتر

كەشناسی هۆشداری دەدات.. خێرایی با لە دوو پارێزگای هەرێم زیاد دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share