نێچیرڤان بارزانی: با پەند لە مێژوو وەربگرین و پابەندی دەستور بین

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیامێکی بەبۆنەی ڕێککەوتنی 11ی ئازاری ساڵی 1970 بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند با له‌م ياده‌دا هه‌موومان له‌ عێراق په‌ند و وانه‌ له‌ مێژوو و هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو وه‌رگرين و پابه‌ندى ده‌ستوور و هاوبه‌شى و هاريكاريى نێوانمان بين، تا هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين.

لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، “ڕێككه‌وتنى يازده‌ى ئادار يه‌كه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رمى بوو له‌ مێژوو‌ى هاوچه‌ر‌خى گه‌لى كوردستاندا كه‌ حكوومه‌تى عێراقى ناچار كرد له‌ چوارچێوه‌ى ئۆتۆنۆميدا هه‌ندێك له‌ مافه‌كانى بناسێنێت. هه‌ر چه‌نده‌ حكوومه‌تى عێراق دواتر له‌سه‌ر بنه‌ماى لۆژيكى هێز له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ پاشگه‌ز بووه‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك هه‌ميشه‌ ئيراده‌ى گه‌لى كوردستان بۆ گه‌يشتن به‌ مافه‌كانى له‌ زه‌بر و زه‌نگ و هێزى چه‌ك به‌هێزتر بوو، تا دواجار هه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ بووه‌ بنه‌ماى ده‌سكه‌وتى گه‌وره‌تر له‌ ڕاپه‌ڕين و فيدراڵى بۆ هه‌رێمى كوردستان”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “با له‌م ياده‌دا هه‌موومان له‌ عێراق په‌ند و وانه‌ له‌ مێژوو و هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو وه‌رگرين و پابه‌ندى ده‌ستوور و هاوبه‌شى و هاريكاريى نێوانمان بين، تا هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين و ئارامى و سه‌قامگيرى و پێشكه‌وتن و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ وڵات و هه‌موو پێكهاته‌كانى مسۆگه‌ر بكه‌ين”.

باسی لەوەشکردووە کە ڕێككه‌وتنى يازده‌ى ئادار وه‌ك چۆن به‌رهه‌مى يه‌كگرتوويى و ته‌بايى و يه‌كڕيزى و شۆڕشێكى سه‌رتاسه‌ريى هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان بوو، با يادكردنه‌وه‌يشى بكه‌ينه‌ هانده‌رى ته‌بايى و يه‌كڕيزى و پێكه‌وه‌كاركردن و هاريكاريى نێوان ته‌واوى لايه‌ن و پێكهاته‌كان له‌پێناو پاراستنى ده‌سكه‌وته‌كان و چه‌سپاندنى سيستمى فيدراڵى و مسۆگه‌ركردنى مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى گه‌لى كوردستاندا.

ئەمڕۆ 11ی ئازاری 2021 یادی 51 ساڵەی ڕێککەوتننامەی 11ی ئازاری 1970یە کە تێیدا حکومەتی عێراق دانینا بە بەشێک لە مافەکانی گەلی کورددا لەچوارچێوەی پێدانی مافی ئۆتۆنۆمیدا.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر هاوڵاتییەك دەستگیر دەكات بەنیازبووە "هاوسەرەكەی و كەسێكی دیكە بكوژێت"

بابەتی دواتر

پڕۆسە هاوبەشەكان: هێزەكانی هاوپەیمانی ناتۆ زیادناكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
16
Share