پۆلیسی هەولێر هاوڵاتییەك دەستگیر دەكات بەنیازبووە “هاوسەرەكەی و كەسێكی دیكە بكوژێت”

پۆلیسی هەولێر ئاشكرایكردووە، تۆمەتبارێك دەستگیر كراوە كە بەنیاز بووە “هاوسەرەكەی و بەڕێوبەری قوتابخانەیەك بكوژێت”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئازار لە ڕاگەیەندراوێكدا هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاندووە، “پاش ئەوەی هاوڵاتییەك لە گەڕەكی هەولێری نوێ دەیەوێت هاوسەری خۆی بكوژێت و چوبووە ناو قوتابخانەیەكیش و هەڕەشەی كوشتنی لە بەڕێوبەری قوتابخانەیەكیش كردبوو، بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و توانییان تۆمەتبارەكە بە ناوی (گ.ع.م) دەستگیر بكەن”.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، “تۆمەتباری ناوبراو، بە چەك ڕوبەڕووی هێزەكانی پۆلیسیش ببووەوە، بەڵام هەر زوو قۆڵبەستیان كرد”.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە كاتی دەستگیركردنی ئەو كەسەدا، دەست بەسەر دەمانچەیەك و مەخزەنێك و كلاشنكۆفێك و هەروەها سێ مەخزەن و 83 فیشەكی زیندوودا گیرا”.

دواتر تۆمەتبارەكە و چەكەكان و فیشەكەكانیش ڕادەستی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین كراون، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەكە، وەك هۆگر عەزیز ڕایگەیاندووە.

بابەتی پێشتر

یاریگای ماراکانای مێژوویی دەکرێت بەناوی گەوهەرە ڕەشەکەوە

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: با پەند لە مێژوو وەربگرین و پابەندی دەستور بین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share