یاریگای ماراکانای مێژوویی دەکرێت بەناوی گەوهەرە ڕەشەکەوە

هاندەرانی تۆپی پێی ڕیۆ بە گۆڕینی ناوی ماراکانا قایلنین

کاربەدەستانی شاری ڕیۆ دی جانێرۆ بڕیاریانداوە ناوی یاریگای ماراکانای مێژوویی بۆ یاریگای “پیلێ” بگۆڕن، ئەم هەنگاوەش ڕەزامەندی هاندەرانی تۆپی پێی بەرازیلی لێنەکەوتووەتەوە.

لە پای دەستکەوت و پێگەی مێژوویی ئیدسۆن ئارانتێس دی ناشیمێنتۆی ئەفسانەی بەرازیل کە بە “پیلێ” بەناوبانگە، بە بڕیارێکی دەسەڵاتی جێبەجێکاری شاری ڕیۆ دی جانێرۆ، ناوی یاریگای ماراکانای مێژوویی بۆ ناوی پیلێ گۆڕانکاری بەسەردادێت.

پیلێی تەمەن 80 ساڵ لەم یاریگایەدا مێژووییەکی تۆمارکردووە، تۆمارکەری گۆڵی 1000 بووە لە ساڵی 1969 بە درێسی یانەی سانتۆسەوە بەرانبەر ڤاسکۆ دی گاما، سەرەڕای ئەوەی سێ نازناوی مۆندیال و چەندین نازناوی دیکەی بۆ وڵاتەکەی دەستەبەرکردووە.

لەم بارەیەوە پارێزگاری ڕیۆ بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، ” بڕیارەکە ڕێزلێنانە لە پیاوێکی ناودار، بەهۆی ئەو پێگە بەرزەی بۆ وڵاتەکەمانی لەهەموو جیهان بونیادنا”.

یاریگای ماراکانا لە ڕیۆ دی جانێرۆ دەکرێت بەناوی پیلێ-وە

یاریگای ماراکانا مێژووییترین یاریگاکانی بەرازیل و جیهانە، یاری کۆتایی مۆندیالی 1950 و 2014 و دەستپێکی ئۆڵۆمپیادی 2016ی تێدا ئەنجامدراوە، لەلایەن هاندەرانەوە بە ماراکانا ناودەبرێت و بە فەرمی بەناوی ماریۆ فیلهۆوەیە، کە ڕۆژنامەنوسێکی ناوداری شارەکە بووە و لە ڕابردوودا بیرۆکەی بونیادنانی یاریگاکەی داڕشتووە.

هاندەرانی تۆپی پێی ڕیۆ دی جانێرۆ بۆچوونیان لەگەڵ بۆچوونی کاربەدەستانی شارەکە یەکناکگرێتەوە، بەڵکو ئەوان پێیان وایە ناوی فیلهۆ شایستەترە بەوپێیەی خەڵکی شارەکە بووە و لە پشت بونیادنانی یاریگاکەوە بووە، لە بەرانبەردا پیلێ لە میناس جیرایس لەدایکبووە و تەواوی ژیانی لە ولایەتی ساوپاولۆ بەسەربردووە.

بابەتی پێشتر

شکستەکەی ئالیانز ستادیەم داهاتووی کریستیانۆی خستووەتە گومانەوە

بابەتی دواتر

پۆلیسی هەولێر هاوڵاتییەك دەستگیر دەكات بەنیازبووە "هاوسەرەكەی و كەسێكی دیكە بكوژێت"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فاتی بەشداریی کلاسیکۆ دەکات؟

ئەستێرەی لاوی یانەی بەرشلۆنە، ئانسو فاتی نەشتەرگەری بۆ پێیەکانی ناکات و بڕیاریداوە بەشداریی کلاسیکۆی گەڕانەوەی خولی ئیسپانیا بکات.…
Total
0
Share