تایسن بۆ ئانتۆنی جۆشوا: من ئامادەم

ئەفسانەی بۆکسێنی ئەمریکا و جیهان، مایک تایسن مانگی شوباتی 2022 دەگەڕێتەوە و ڕووبەڕووبوونەوەیەک ئەنجامدەدات، بەر لەو وادەیەش ئامادەیی دەربڕی یاریدەی ئانتۆنی جۆشوای بۆکسێنەری بەریتانی بدات.

تایسن دوای کۆتاییهاتنی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان کانیلۆ ئەلڤارێز و کالیب پلانت، لەلایەن ڕۆژنامەنووسانەوە چەندین پرسیاری ئاراستەکرا، لەبارەی پشتوێنی پاڵەوانی جیهانەوە ڕایگەیاند، “پێویست ناکات ئانتۆنی جۆشوا و دیۆنتای وایڵدەر خۆیان دووچاری خەمۆکی بکەن، نابێت هیوابڕاوبن، بەڵکو دەبێت ورە بدەنەبەر خۆیان. بەخۆشحاڵییەوە ئامادەم یاریدەی جۆشوا بدەم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕیماچ بەرامبەر ئوسیک”.

هەروەها لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە گەڕانەوە و ئەنجامدانی دووەم ڕووبەڕووبوونەوە دوای وازهێنان، ڕایگەیاند، “ئەگەرهەیە مانگی شوباتی 2021 بگەڕێمەوە و یارییەکی دیکە ئەنجامبدەم”.

لە درێژەی وەڵامەکەیدا دووپاتیدەکاتەوە، ئامادەنییە ڕووبەڕووی جەیک پاوڵ-ی “یوتیوبەر” ببێتەوە، کە ماوەیەکە خۆی بە بواری بۆکسێنەوە سەرقاڵکردووە.

ئانتۆنی جۆشوا، بۆکسێنەری بەریتانی لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوە بەرامبەر ئۆلیکساندەر ئوسیک دۆڕاندنی تۆمارکرد و پشتوێنەکانی پاڵەوانی جیهیانی لەدەستدا، بەهەمانشێوە دیۆنتای وایڵدەر لە یاریی سێیەمدا (تریلۆجی) بەرامبەر تایسن فیوری بەریتانی دۆڕاندنی تۆمارکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 (ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی یوروپا لیگ یه‌کسانبوو و دۆرتمۆند شکستیهێنا

یارییه‌کانی چوونی قۆناغی 16ی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی یه‌که‌مدا یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌،…
Total
0
Share