ئەمریكا سزای نوێی بۆ كەرتی دارایی ئێران ئامادە كردووە

سەرچاوەیەك لە حزبی كۆمارییەكان لە كۆنگرێسی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، كۆشكی سپی لە ئامادەكردنی پاكێجێكی سزایە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەسەر كەرتی دارایی ئێراندا بیسەپێنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەكەم سەرچاوەیەك لە حزبی كۆمارییەكان لە كۆنگرێسی ئەمریكا، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەمریكا سەرقاڵی ئامادەكردنی پاكێجێكی نوێی سزایە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بەسەر كەرتی دارایی وڵاتی ئێراندا بیسەپێنێت.

باس لەوەش كراوە لەو هەنگاوەیدا ئەمریكا دەیەوێت بە تەواوی ئێران لە سیستمی دراوی جیهانی دابڕێت، پێشتر لە ڕێی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە ئەمریكا بەنیازی دووبارە سەپاندنەوەی سزاكانی بەسەر ئەو وڵاتەدا بوو، بەڵام كۆدەنگی لەسەر ئەو نیاز و داوایەی ئەمریكا دروست نەبوو.

لە هەفتەی ڕابردوودا بەهای دراوی ئێران بە ڕێژەیەكی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی، تەنانەت بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بوو بە زیاتر لە 3 ملیۆن تمەنی ئێرانی، پێشبینیش دەكرێت بەو سزا نوێیانەی ئەمریكا زیانی گەورە بە بەهای دراوی ئێران بكەوێت.

بابەتی پێشتر

مێزگردی پاڵێوراوانی جێگری سەرۆكی ئەمریكا ئارام بەڕێوەچوو

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن مەرجی بۆ ئێران دانا

سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرایكرد، سزاكانی سەر ئێران لانابرێن تا ئەو كاتەی ئەو وڵاتە ڕێز لە پابەندییەكانی خۆی نەگرێت لە…
Total
0
Share