ئەنجومەنی ئاسایش هەنگاوێکی دەگمەن لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا دەنێت

دوای بەکارهێنانی مافی ڤیتۆ لەلایەن ڕوسیاوە لە دانیشتنی پێشوودا وەک ئەندامێکی هەمیشەیی، ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجومەنی ئاسایش دانیشتنێک ئەنجامدەدات بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسایەک کە “داوا لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ بەڕێوەچوونی دانیشتنێکی تایبەت” لە سبەینێ دووشەممەدا تایبەت بە کێشەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا.

دانیشتنەکەی ئەنجومەنی ئاسایش دەگمەنە بەهۆی ئەوەی مافی ڤیتۆ کە لە سیستمی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بۆ پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەو کۆمەڵەیە دەستەبەرکراوە، وەک مافی تانەدان و هەڵوەشاندنەوەی پەسەندکردنی هەر پڕۆژە و بڕیارێک، لەم دانیشتنەدا بڕیارە ڕێگری بکرێت لە بەکارهێنانی ئەو مافە لەلایەن ڕوسیا یان چوار ئەندامەکەی دیکە.

دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ پەسەندکردنی ئەو پرۆژە بڕیارەیە بەمەبەستی بەڕێوەچوونی ئەو دانیشتنە تایبەتەی کۆمەڵەکە.

بەپێی سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی کە قسەی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس کردووە، ئامانجی ئەو دانیشتنە تایبەتەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، گفتوگۆکردنی ئەندامانی کۆمەڵەکەیە کە ژمارەیان 193 وڵاتن لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا، پێشێلکردنی بەڵێننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرکۆنەکردنی ئەو شەڕە.

ئەمە دەبێتە چوارەم کۆبوونەوەیان لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووەوە سەبارەت بە هەمان پرس.

لەئەگەری پەسەندکردنی پرۆژە بڕیارەکە، بەپێی بنەما سەرەکییەکانی کۆمەڵەکە هەر “دانیشتنێکی تایبەت” دەبێت لەماوەی 24 کاتژمێر لەدوای پەسەندکردنییەوە ئەنجامبدرێت.

بابەتی پێشتر

خاركیڤ كەوتە دەست ڕوسیا و شەڕ لە كیێڤ بەردەوامە

بابەتی دواتر

ئەنچلۆتی ڕەخنە لە چیمەنی یاریگاكەی ڤایكانۆ دەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share