نرخی نەوت بەرزبووەوە

كێڵگەیەكی نەوت لە عێراق
نرخی نەوت ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەكەم بەرزبوونەوەیەكی كەمی بەخۆیەوە بینی، هۆكارەكەشی بۆ نزیكبوونەوەی باهۆزێكی بەهێز لە ئەمریكا دەگەڕێتەوە.

میدیاكان بڵاویانكردەوە لەگەڵ چۆڵپێكردنی كرێكارانی نەوت لە كێڵگەكانی كەنداوی مەكسیك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەر لە گەیشتنی باهۆزی (دێلتا) ئەمڕۆ نرخی نەوت بەرزبوەوە، سەرەڕای بەردەوامی مەترسیی خواست لەسەر وزە و زیادبوونی عەمبارەكانی خاوی ئەمریكا.

ئەمڕۆ گرێبەستە دواخراوەكانی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس 7 سەنت یان 0.16% بەرزبووەوە و گەیشتە 40.02 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك پاش ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە بە ڕێژەی 1.8% دابەزی.

هەروەك گرێبەستە دواخراوەكانی خاوی برێنت 13 سەنت یان 0.16% بەرزبووەوە و گەیشتە 42.12 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، پاش دابەزینی ڕۆژی چوارشەممە بە ڕێژەی 1.6%.

لەگەڵ پێشبینییەكان دەربارەی زیادبوونی هێزی باهۆزی دێلتا بۆ گەردەلولێك لە ئاستی سێ، كە خێراییەكەی دەگاتە 193 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، بەرهەمهێنەرانی نەوت 183 دامەزراوەی دەریاییان وەستاند و بەمەش دەرهێنانی نزیكەی 1.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە وەستا.

لە چەند مانگی كەمی ڕابردوودا ناوچەكە، كە نزیكەی 17%ی نەوتی خامی ئەمریكای لێوە بەرهەمدەهێنرێت، ڕوبەڕووی ژمارەیەك گەردەلول بوەوە و هەر یەكەیان بۆ ماوەیەك كاریگەریی خۆی لەسەر بەرهەمهێنانی نەوت دروستكرد.

 


 

بابەتی پێشتر

ئەمریكا سزای نوێی بۆ كەرتی دارایی ئێران ئامادە كردووە

بابەتی دواتر

بەشار ئەسەد: لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ پوتن کۆدەبمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share