پەرلەمانتارێكی فەتح: توركیا پلانی هەیە هێرشی زەمینی لەناو عێراق ئەنجام بدات

سەربازانی سوپای توركیا

لای خۆیەوە پەرلەمانتارێكی فەتح هۆشداری داوە لەوەی، توركیا پلانی هەیە هێرشی زەمینی لەناو عێراق ئەنجام بدات و “شەنگال داگیر بكات”.

محەمەد شەبەكی، ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی ئازار، بە چەند میدیایەكی عێراقی وتووە، “توركیا پلانی داناوە بۆ ئەوەی هێرش و ئۆپراسیۆنی زەمینی لەناو عێراق ئەنجامبدات”.

ئەو پەرلەمانتارە داوا دەكات، حكومەتی عێراق لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەكەی هەوڵی ڕێگری كردن لەو پلانە بدات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، “توركیا دەیەوێت هەڵكوتێتە سەر شەنگال و داگیری بكات، ئەوەش پاش ئەوە دێت كە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكەی لە باكووری عێراق (هەرێم) بە بیانووی شەڕی پەكەكە سەركەوتوو نەبوو”.

توركیا لە ئێستادا ناوبەناو بە بیانوی بوونی پەكەكە لەو ناوچانە، هێرشی ئاسمانی دەكاتە سەر ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی یەدەگی وزە بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

بلینكن: گڵۆپی سەوزمان بۆ گەڕانەوەی پارەكانی ئێران لە عێراق هەڵنەكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوەیەكگرتووەكان: عێراق زەرەرمەندترین وڵاتی گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوایە

ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان جەختدەكاتەوە لەسەر گرنگی گرتنەبەری “ڕێوشوێنی بەپەلەی ئاووهەوا” لەلایەن عێراقەوە بەهۆی ئەوەی زەرەرمەندترین وڵاتی گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوایە. نێردەی…
Total
0
Share