نەتەوەیەكگرتووەكان: عێراق زەرەرمەندترین وڵاتی گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوایە

عێراق زیاتر لە هەر وڵاتێكی دیكە كاریگەرە بە ئاووهەوا

ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان جەختدەكاتەوە لەسەر گرنگی گرتنەبەری “ڕێوشوێنی بەپەلەی ئاووهەوا” لەلایەن عێراقەوە بەهۆی ئەوەی زەرەرمەندترین وڵاتی گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوایە.

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق (یۆنامی) لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت، عێراق زیاتر لە هەر وڵاتێكی دیكە كاریگەرە بە ئاووهەوا لە جیهاندا، ئاماژەی بەوەشداوە “پێویستە ڕێوشوێنی بەپەلە بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی ژینگە بۆ نەوەكانی داهاتوو”.

پەیامەكەی نەتەوەیەكگرتووەكان لەچوارچێوەی لوتكەی تایبەت بە ئاووهەودا بوو، كە شەممەی ڕابردوو هاوكات لەگەڵ یادی پێنج ساڵەی ڕێككەوتنی پاریس دەستیپێكرد.

عێراق لە بەردەم مەترسی ئاووهەوای جۆراوجۆردایە، لەوانەش كەمبوونەوەی ئاو و بە بیابانبوون و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما.

لەو چوارچێوەیەدا دەسەڵاتدارێتی بەغداد چەند ڕێوشوێنێكی گرتووەتەبەر، یەكێكیان دەنگدانی پەرلەمانە لە ئەیلولی ڕابردوو لەسەر چوونەپاڵ ڕێككەوتنی پاریسی تایبەت بە ئاووهەوا.

هەمان مانگ عێراق پڕۆسەیەكی بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی گۆڕانی ئاووهەوا بە هاوبەشی بەرنامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ژینگە (UNEP) دەستپێكرد.

شەممەی ڕابردوو بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆمار لەمیانەی بەشداری لە لوتكەی ئاووهەوا وتی، عێراق بەرەو سەردەمێكی نوێ هەنگاو دەنێت و پلاندادەنێت بۆ گۆڕانێكی نمونەیی بەرەو زیادكردنی سەرچاوەی ئابوریی جۆراوجۆر.

بەپێی ڕێككەوتنی پاریس نزیكەی 190 دەوڵەت بەڵێنیانداوە كاربكەن لەسەر كەمكردنەوەی دەردراوە گازییەكانی هۆكاری قەتیسبوونی گەرما بە ئامانجی سنووردانان بۆ قەتیسبوونی گەرما بۆ كەمتر لە دوو پلەی سەدی.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانتارێك هۆكاری دواكەوتنی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

فوئاد حسێن نامەیەکی مستەفا کازمی گەیاندووەتە ئەمیری کوەیت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک دیالەی هەژاند

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک پارێزگای دیالەی هەژاند و تا ئێستا زەرەر و زیانەکانی نەزاندراوە. وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share