پاپا: پەیامی برایەتی لە بەغداد و هەولێرەوە هات

پاپای ڤاتیكان لە هەولێر

پاپای ڤاتیكان باس لە گەشتە سێ ڕۆژەكەی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات و سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئەو پێشوازییە دەردەبڕێت كە لەلایەن بەرپرسان و خەڵكەوە لێیكراوە و دەشڵێت، پەیامی برایەتی لە بەغداد و هەولێرەوە هات.

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی ئازار لەمیانەی كۆبوونەوەیەكی گشتییدا پاش گەڕانەوەی لە عێراق سوپاسگوزاری خۆی بۆ سەرۆككۆماری عێراق و حكومەت و كڵێساكان و وەزیر و بەرپرسان و كەسانی ئیماندار نیشاندا لەپای پێشوازیكردنی و وتی، “نەمدەتوانی لەو گەلە ستەمدیدە نزیكببمەوە”.

پاپا باسیشی لەو وێرانكارییە كرد كە تائێستا لە عێراق ماونەتەوە، زیاتر لەوەش كاتێك گوێبستی شایەتحاڵی ئەوانە بووە كە لە توندوتیژی و سەركوتكردن دەربازیان بووە.

ئەوەشی وت، گەلی عێراق مافی ژیانی لە ئاشتی-دا هەیە و ئاماژەی بەوەشكرد كە جەنگ “بەردەوام ئەو بەڵایەیە كە لەگەڵ گۆڕانی سەردەمدا دەگۆڕێت و بەردەوام دەبێت لە لەناوبردنی مرۆڤایەتی”.

پاپای ڤاتیكان ڕاشیگەیاند، پەیامی برایەتی لەو دوو بۆنەیەوە هات كە لە بەغداد و هەولێر ئەنجامدران.

س: vaticannews

بابەتی پێشتر

كۆمپانیایەك 23 ملیۆن دۆلاری هەقدەستی نەوت لە حكومەتی هەرێم وەردەگرێت

بابەتی دواتر

وتەبێژی حكومەت: ئەگەر لەگەڵ بەغداد ڕێكنەكەوین بەپێی داهاتی ناوخۆ موچە دابەش دەكەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share