یوڤی لە بۆندێکی گەورە نزیکبووەتەوە

ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس سەرنجی خستووەتە سەر دانوستاندنەکان بۆ گواستنەوەی یەکێک لە پاڵەوانانی یورۆی 2020.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی نزیک لە یانەی یوڤانتۆس ئاشکرایکردووە، لە ماوەی ڕابردوودا ئیدارەی بیانکۆنێری دووجار کۆبوونەوەی سەبارەت بە گواستنەوەی مانوێل لوکاتێلی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یانەی ساسولۆ کردووە.

پیاوانی خانمە پیرەکە لە دوو کۆبوونەوەی ڕابردوودا پێشنیازی خواستنی یاریزانەکەیان بۆ ماوەی دوو وەرز، هەروەها واژووکردنی بۆندەکەی لەدوای ئەو دوو وەرزە بەبڕی 30 ملیۆن یورۆ کردووە، لە بەرامبەردا یانەی ساسولۆ داوای بڕی 40 ملیۆنی کاش، یاخود یاریزانێکی لاوی یانەی یوڤانتۆس دەکات تاوەکو کەلێنی یاریزانەکەیان پڕبکەنەوە.

پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەندریا ئانێلی سەرۆکی یوڤانتۆس بۆ دوورخستنەوەی یانەی ئارسیناڵ لە لوکاتێلی (بەهەمان شێوە ئارسیناڵ داوایکردووە)، کۆبوونەوەی سێیەم و یەکلاکەرەوە ئەنجامبدات، ناوەکانی ڕادو دراگوشین، نیکۆلۆ فایۆلی، نیکۆلۆ ڕۆڤێلای لاوانی یانەکە تاوتوێکراوە بۆ بەکارهێنانی لە گواستنەوە گەورەکەی لوکاتێلی، بەتایبەت دراگوشین، کە داواکراوی پێشووی یانەی ساسولۆ بووە.

بابەتی پێشتر

بارسا و یوڤی ئاڵوگۆڕێکی دیکە تاوتوێ دەکەن !

بابەتی دواتر

ئارسیناڵ یەکەم ئۆفەری پێشکەشی چێڵسی کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی بیلینگهام بە چی دەگات؟

بە فڕۆکەیەکی تایبەت بیلینگهام دەگەڕێتەوە بۆ ئینگلتەرا و پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت لەلایەن پزیشکەکانی هەڵبژاردەى تۆپی پێی ئینگلتەراوە.…
Total
0
Share