ئەمشەو یوێفا بە یاسایەکی نوێوە چامپیۆنزلیگ دەستپێدەکاتەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا)، لە قۆناغی 16ی خوولی یانە پاڵەوانەکانەوە کارکردن بە ڕێسای تۆمارکردنی گۆڵ لە دەرەوەی یاریگا هەڵدەوەشێنێتەوە.

ئەمشەو سێشەممە، دوو ڕووبەرووبوونەوەی چوونی قۆناغی 16ی خوولی یانە پاڵەوانەکان ئەنجامدەدرێن، یانەی پاریس سان جێرمان لە پارک دی فرانس میوانداریی ڕیاڵ مەدرید دەکات، سپۆرتینگ لشبۆنە لە یاریگای خوسێ ئالڤاڵادی ڕووبەڕووی مانچستەر سیتی دەبێتەوە.

لە یارییەکانی ئەمشەوەوە، چیتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا کار بە یاسای تۆمارکردنی گۆڵ لە دەرەوەی یاریگای یانەکان ناکات، واتە لە حاڵەتی یەکسانبوونی دوو یانەدا پەنا نابرێتەبەر ڕێژەی تۆماری گۆڵی یانەکان لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا، بەڵکو لە ئەگەری هەر یەکسانبوونێک لە ئەنجامەکاندا، پەنا بۆ کاتە زیادکراوەکان و یەکلاییکردنەوەی براوە بە لێدانی یەکلاکەرەوە دەبردرێت.

هەندێک لە شارەزایان پێیانوایە، ئەم یاسایە لە بەرژەوەندیی یانە گەورەکانە و لێدانە لە یانە بچووکەکان، لە بەرامبەردا هەندێکی دیکە پێیانوایە هیچ پێوەرێکی یاسایی تیادا نییە، یانەیەکی بچووک لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا گۆڵێک تۆماربکات، بەڵام کێشی دوو گۆڵی لە ئەژمارکردنی ئەنجامەکاندا هەبێت، لە کۆتاییشدا یوێفا ڕاوبۆچوونی گروپی دووەمی شارەزایانی پەسەندکرد و یاساکەی هەڵوەشاندەوە.

بابەتی پێشتر

ئەگوێرۆ: دڵم بارودۆخی باشنییە

بابەتی دواتر

دیۆکۆڤیچ: ڤاکسین لە خۆم نادەم، ناسناوە گەورەکانیشم ناوێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share